ئەبێت چۆن بپەڕینەوە لە شەقامەکان

2022-04-18     920
چۆنیەتی پەڕینەوە لەسەر شەقامەکان

تێبینی: ئەم وانەیە منداڵ ناتوانێت بەتەنیا سوودی لێوەربگرێت، پێویستە مامۆستاکەی یان دایک و باوک بۆی بخوێنێتەوە و ئاسانکاری بۆ بکەن لە تێگەشتندا... 

* منداڵانی تەمەن ٤ بۆ ٦ ساڵ پێویستە لەکاتی پەڕینەوە لەسەر شەقامەکان داوای هاوکاری لە کەسانی لە خۆیان گەورەتر بکەن ( دایک و باوک، مامۆستاکانیان یان پۆلیسی هاتووچۆ).

 

* پێویستە لەو شوێنانە بپەڕینەوە کە هێڵەکانی پەڕینەوە لەسەر شەقامەکان کێشراوە.

* بۆ دەستپێکردن بە پەڕینەوە پێویستە ئەم چوار خاڵە جێبەجێ بکەین:

STOP - LOOK - LISTEN - CROSS

  1. STOP بوەستە: پێش هەموو شتێک پێویستە لەبەردەم هێڵەکانی پەڕینەوە و لەسەر شۆستەکە بوەستین. 
  2. LOOK سەیربکە: پێش ئەوەی بپەڕینەوە سەیری لای چەپ، سەیری لای ڕاست و دووبارە سەیری لای چەپ دەکەینەوە بۆ ئەوەی بزانین ئایا ئوتومبیل هەیە یان نا ئەگەر ئوتومبیل هەبوو بەهیچ شێوەیەک ناپەڕینەوە، ئەبێت چاوەڕێ بکەین تا سەرجەم ئوتومبیلەکان دەوەستن. 
  3. LISTEN گوێبگرە: سەرەڕای ئەوەی سەیری چەپ و ڕاست دەکەین، لەو شوێنانەی کە بینینی شەقامەکە ڕوون نییە پێویستە جوان گوێ بگرین بزانین ئایا دەنگی ئوتومبیل هەیە یان نا.
  4. CROSS بپەڕەرەوە: دوای ئەوەی دڵنیا بوویتەوە لەوەی کە هیچ ئوتومبیلێک نییە یان سەرجەم ئوتومبیلەکان وەستاون دەتوانیت بپەڕیتەوە لە سەر هێڵەکان. 

لەکاتی پەڕینەوە نابێت سەر دابخەین، نابێت سەیری ئاسمان بکەین، نابێت سەرقاڵ بین، نابێت لە ناوەڕاستی شەقامەکە بوەستین و بگەڕێینەوە بە بێ بوونی هیچ مەترسییەک. پێویستە بە یەک هێڵی ڕاست بە وورییایەوە بپەڕینەوە. 

لەکاتی پەڕینەوە لە سەر هێڵەکان ئەگەر چەند منداڵێک زیاتر بووین پێویستە دەستی یەکتر بگرین و بە ئاقڵی بە بێ ئەوەی پاڵ بەیەکەوە بنێین یان یەکتر ڕاکێشین بەهەمان شێوەی سەرەوە ئەپەڕینەوە

**********************************************************************************************************

ئەگەر پردی پەڕینەوە لەسەر شەقامێک هەبوو پێویستە بەکاری بهێنین بۆ پەڕینەوە، نابێت بە ڕاکردن سەربکەوین و دابەزین هەروەها نابێت لە ناوەڕاستی پردەکە زۆر بوەستین پێویستە خێرا بپەڕینەوەو پردەکە بەجێ بهێڵین، وە بەهیچ شێوەیەک نابێت لە پردەکەوە سەیری خوارەوە بکەین لەبەر سەلامەتی گیانی خۆمان.

********************************************************************************************************

منداڵان پێویستە لە پارکەکان و لە شوێنی تایبەت بە یاریکردن یاری بکەن، نابێت لە سەر شەقامەکان یاری بکەن

ئەگەر لەکاتی یاریکردن تۆپەکەمان کەوتە سەر شەقامەکە بەهیچ شێوەیەک ڕا ناکەین بە دوایدا تا ئەو کاتەی دڵنیا ئەبینەوە کە ئوتومبیلی لێ نییە ئینجا ئەچین تۆپەکەمان ئەهێنینەوە.

**********************************************************************************************************

ڤیدیۆ...

ئەم وانەیە لەلایەن ڕێپێدراوی هاتووچۆ (هێمن سالار) ئامادە کراوە

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft