ترافیک لایت و ڕەنگ و جۆرەکانی 
                    
              
               2022-04-18       4355 
              
               
             
                   
        
          
              
                   
              دوو جۆر ترافیک لایت هەیە لە سەر شەقامەکان
 جۆری یەکەمیان (٣) سێ ڕەنگە و ڕێنمایی دەداتە ئەو کەسانەی ئوتومبیلیان پێیە و قسەیان لەگەڵدا دەکات کە چی بکەن و چی نەکەن: 
ڕەنگی سوور:  بە شۆفێر دەڵێت بوەستە 
ڕەنگی زەرد:  بە شۆفێر دەڵێت ئاگاداربە
ڕەنگی سەوز:  بە شۆفێر دەڵێت بڕۆ 

*********************************************************************************************************
جۆری دووەم (٢) دوو ڕەنگە کە لەناو ترافیک لایتەکە شێوەی مرۆڤێک هەیە، پیویستە ئەو کەسانەی بە پیادە بەسەر شەقامەکاندا دەڕۆن و دەیانەوێت لە شەقامێک بپەڕنەوە بەگوێی ڕێنماییەکانی ئەم جۆرە ترافیک لایتە بکەن. 
مرۆڤی ڕەنگی سوور: دەڵێت بووەستە و جارێ بۆت نییە بپەڕیتەوە.
مرۆڤی ڕەنگی سەوز: دەڵێت ئەتوانیت بپەڕیتەوە بەڵام بیرت نەچێت دڵنیا بکەرەوە لە نەبوون یان وەستانی ئوتومبیلەکان. 

********************************************************************************************************
ئەم وانەیە لەلایەن ڕێپێدراوی هاتووچۆ (هێمن سالار) ئامادە کراوە