ڕێنمایی تایبەت بە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی

2022-12-05     20432


پێشتر مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی تەنها بۆ ماوەی یەك ساڵ دەدرا بەو كەسانەی كە خوازیاری گۆڕینی مۆڵەتەكانیان بوون بۆ مۆڵەتی شۆفێری  نێودەوڵەتی، بەڵام لە ئێستادا شۆفێران دەتوانن بۆ ماوەی  (یەك ساڵ) بۆ (سێ‌ ساڵ) مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەربهێنن بەم مەرجانەی لای خوارەوە:

 

  • پێشكەش كردنی داواكارییەك لەلایەن خاوەن مۆڵەتی شۆفێرییەكەوە بۆ گۆڕینی مۆڵەتەكەی بۆ ئەو ماوەیەی كە داوای دەكات.
  • پێدانی ڕسوماتی تایبەت بەرامبەر بەو ساڵانەی كە مۆڵەتەكەی تێدا دەگۆڕێت بۆ نێودەوڵەتی.


ئەم بڕە رسوماتانە وەردەگیرێت بەرامبەر بە خزمەتگوزارییەكانی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی:

  • مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی یەك سال (50،000) پەنجا هەزار دینار
  • مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی دوو ساڵ (100،000) سەد هەزار دینار
  • مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی بۆ ماوەی سێ‌ ساڵ (150،000) سەدو پەنجا هەزار دینار
  • لەكاتی وون بوون یان تێكچوونی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی (50،000) پەنجا هەزار دینار
  • (10،000) دە هەزار دینار كرێی خزمەتگوزاری مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی
     

پێداویستییەکانی مۆڵەتی نێودەوڵەتی

1. مۆڵەتی شۆفێری بەسەرنەچووبێت

2. پاسپۆرت (جواز سفر) عێراقی پێبێت و بەسەرنەچووبێت.

3. (٢) دوو وێنە

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft