ڕێنماییە داراییەکانی تایبەت بە بەشی مۆڵەت
2022-12-08     77877
1. بڕی (٥٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر داواکارییەکی پێدانی مۆڵەتی شۆفێری
2. بڕی (١٠٠٠٠) دە هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر بە پێدانی فۆرمی مۆڵەتی شۆفێری بە هەموو جۆرەکانییەوە.
3. بڕی (٥٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر تاقیکردنەوەیەکی تیۆری
4.بڕی (٥٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر تاقیکردنەوەیەکی پراکتیکی
5. بڕی (٥٠٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر پێدان و نوێکردنەوەی کارتی مۆڵەتی شۆفێری
6. بڕی (٦٠٠٠٠) شەست هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر دەرکردنی کارتی مۆڵەتی شۆفێری لەکاتی تێکچوون یان وونبوونی.
7. بڕی (٥٠٠٠) پێنج هەزار دینار وەردەگیرێت بەرامبەر هەر مانگێک دواکەوتن لە نوێکردنەوەی مۆڵەتی شۆفێری پاش (٣٠) رۆژ لە ڕێکەوتی بەسەرچوونی مۆڵەتەکە ئەگەر شۆفێر لەناو عێراق بێت. تا (٦٠) رۆژ بۆ ئەو شۆفێرانەی کە لە دەرەوەی عێراقن.
8. بڕی (٥٠٠٠٠) پەنجا هەزار دینار وەردەگیرێت زیاتر لەوەی کە لە بڕگەی (٥) ی ئەم ماددەیە دیاریکراوە، بەرامبەر پێدانی مۆڵەتی شۆفێری نوێ پێش تەواو بوونی وادەی مۆڵەتی شۆفێری کۆن.
بۆ بەرچاو ڕوونی بەڕێزتان ئەم سزا داراییانە دیاری کراوە لە کاتی بەسەرچوونی مۆڵەتی شۆفێری بەپێی ساڵەکان:
١.هەرشۆفێرێك مۆڵەتەکەی پێش ڕێکەوتی ٠٥/١٢/٢٠١٩ بەسەرچوو بێت بڕی سزاکەی ١٥ پانزە هەزار دینارە لەکاتی نوێکردنەوەی مۆڵەتەکەی، واتە هچ سزایەک نادرێت تا ئەوکاتەی مۆڵەتەکەی نوێ دەکاتەوە جگە لەو ١٥ پانزە هەزار دینارە.
٢.هەر شۆفێرێک لەدوای ڕێکەوتی ٥/١٢/٢٠١٩ مۆڵەتەکەی بەسەرچوو بێت بۆ هەرساڵێک ٣٠ سی هەزار دینار سزا دەدات، کە بوو بە ساڵێک و یەک رۆژ سزای دارایی دوو ساڵ هەژمار دەکرێت واتە ٦٠ شەست هەزار دیناری لێوەردەگیرێت هەتا ڕێکەوتی ١١/٧/٢٠٢٢
٣. لە ١٢/٧/٢٠٢٢ هەتا ڕێکەوتی ١٧/٧/٢٠٢٢ سزای بەسەرچوونی مۆڵەت بریتییە لە ٢٠ بیست هەزار دینار
٤. هەرشۆفێرێک لەدوای ڕێکەوتی ١٧/٧/٢٠٢٢ مۆڵەتەکەی بەسەرچووبێت، بۆ هەرمانگێک ٥ پێنج هەزار دینارە واتا بۆ هەرساڵێک سزاکەی ٦٠ شەست هەزار دینارە. تەماشای خاڵی (٧) حەوتەمی بڕگەی یەکەمی سەرەوەی ئەم ڕێنماییە بکە.