زانیاری دەربارەی بەکارهێنانی مۆڵەتی شۆفێری نوێ لەدەرەوەی ووڵات
2026-07-07     37
لە هەنگاوێکی نوێدا بۆ کارئاسانی هاووڵاتییان، دوابەدوای دەرکردنی مۆڵەتی نوێی شۆفێری، وەزارەتی ناوخۆ ڕایگەیاند: هاووڵاتی لەکاتی گەشتکردندا ئارەزوومەندە لەوەی مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەربهێنێت یاخوود نا، لەبەرئەوەی مۆڵەتی نوێی شۆفێری هەرێمی کوردستان بەپێی ستانداردی نێودەوڵەتی دروستکراوە و لە زۆربەی وڵاتانی دیکە پەسەندکراوە.
پوختەی ناوەڕۆکی روونکردنەوەکە بەم شێوەیەی لای خوارەوەیە:
۱_ ئەو کەسانەی کە هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری نوێی خۆجێین دەتوانن بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت بۆ دەرەوەی ووڵات بکەن بەبێ ئەوەی مۆڵەتی شۆفێرییەکەیان بگۆرن بۆ مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی .
۲_ ئەو کەسانەی کە هەڵگری مۆڵەتی شۆفێری نوێی خۆجێین بەڵام بە ئۆتۆمبێلی خۆیان گەشت ناکەن بۆ دەرەوەی ووڵات و ئەگەر بیانەوێت لەو ووڵاتەی گەشتیان بۆ کردووە ئۆئۆمبێل بە کرێ بگرن و شۆفێری بکەن ئەوا پێویستە مۆڵەتی شۆفێری نێودەوڵەتی دەربهێنن .