سەرلەبەیانی ئەمڕۆ بەڕێز (عەمید نەوزاد علی کریم) بەڕێوبەری هاتووچۆی سلێمانی ، پێشوازی کرد لە هەریەک لە بەڕێزان (ئازاد محمد ئەمین) و ( سەرخێڵ نەجمەدین محمد)و (هەڵمەت هۆشیار) ئەندامانی خولی نوێی پەرلەمانی کوردستان، ئامانجی سەردانەکە بۆ بەمەبەستی پیرۆزبایی و هەماهەنگی و بەدواداچوون بوو بۆ کاروبارەکانی بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ، لای خۆیەوە بەڕێز بەڕێوبەری هاتووچۆی سلێمانی هیوای خواست لەدانیشەکانی خولی نوێی پەرلەمانی کوردساندا گرنگی زیاتر بدرێت بە سێکتەری هاتووچۆو ڕێگاوبانەکان.