هاتوچۆ - هێمن سالار
لەچوارچێوەی کارو چالاکی بەڕێوەبەرێتی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی هاتوچۆی سلێمانی و بە هەماهەنگی لەگەڵ ڕێکخراوی ژینگەی بازیان و کۆمپانیای لاڤارج و گروپی فاروق، خولێکی دوو هەفتەیی ژینگەیی ڕێکخرا لە نووسینگەکانی فێرکردنی شۆفێری بازیان، لە خولەکەدا لەلایەن مقدمی هاتوچۆ (بەختیار محمد) و ڕێپێدراوی هاتوچۆ (ڕەوەند عوسمان) چەند وانەیەکی پەیوەندیدار بە مەترسیی و کاریگەرییەکانی سوارڕەوەکان لەسەر ژینگەو تەندروستی گشتی و چۆنیەتی پاراستنی ژینگە بۆ ئامادەبووان پێشکەشکرا. شایەنی ئاماژەپێدانە کە بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانی، بەشێوەیەکی بەردەوام سەرقاڵی ئامادەکردن و پێشکەشکردنی وانەی هاتوچۆیە بۆ باخچەی ساوایان و قوتابخانەو گشت ناوەندە مەعریفییەکانی دیکە.