لێپرسینەوەی مەفرەزەکانی هاتووچۆی ناوشار - رۆژئاوا

2025-05-25     336

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ ڕێکەوتی 25/5/2025 بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی ناوشار  -رۆژئاوا و لەژێڕ ڕۆشنایی ڕێنمایی و فەرمانی بەڕێز  عمید ( نەوزاد علی کریم) بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بە وەکالەت، هەستان بە بەدواداچوون و ڕێکخستنی شەقامەکان و لێپرسینەوە لەگەڵ شۆفێران بەهۆی سەرپێچی ڕاگرتن و پارککردنی ئۆتۆمبێل لە جێگا قەدەغەکراوەکان وە دروستکردنی ئاستەنگی هاتووچۆیی.

عقیدی هاتووچۆ (بەهمەن احمد محێدین) بەڕێوەبەری بەشی هاتووچۆی ناوشار – رۆژئاوا لە لێدوانێکدا بۆ پەیج و مالپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: لێپرسینەوەکان و جێبەجێکردنی یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ بەردەوام دەبێت لەپێناو کەمکردنەوەی لۆد و قەرەباڵغی و نەهێشتنی دیاردە نایاساییەکان.

داوا لە شۆفێرانی بەڕێز دەکەین خۆیان بەدوور بگرن لە هەر سەرپێچییەکی هاتووچۆیی و پابەندبن بە یاساو ڕێنماییەکانی هاتووچۆ.

 

© 2025 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft