لە چەند پەیج و ئەکاونتێک وێنەیەک بڵاوکراوەتەوە بەمەبەستی چەواشەکاری کە ئاڵای کوردستان لە ژووری بەڕێوەبەر لابراوە بەڵام ئێمە ئەو هەواڵە رەت دەکەینەوە و لەکاتی گرتنی وێنەکان ئاڵای کوردستانەکە دەرنەچووە وە کەس لای نەبردووە و تا ئێستا ئاڵاکە لە ژوورەکەدا بوونی هەیە و ئەم وێنەیەی کە دانراوە وێنەی ئەمڕۆی ژوورەکەی بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانییە کە بەڕوونی دیارە ئاڵای کوردستان لە شوێنی خۆیدایەتی.
وە هەر بۆ دەرخستنی ڕاستییەکان بەشێوەیەکی زیاتر رۆژی دووشەممە 26/5/2025 بەڕێوەبەرایەتی پاسپۆرت سلێمانی بەمەبەستی پیرۆزبایی لە بەڕێوەبەر سەردانیان کردووە و وێنەیان گرتووە ئاڵای کوردستان بوونی هەبووە.