ئەمڕۆ ڕێکەوتی 26/5/2025 لەسەر شەقامی سالم نزیک سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانی، شۆفێرێکی بێ مۆڵەت کە ئۆتۆمبێلی جۆری سەنی لێخوڕیوە بەهۆی تیژڕەوی و لەدەستدانی کۆنترۆڵ تووشی ڕووداوی هاتووچۆ بوو و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری ئاوتلاندەردا، پاشان بەربەستی جیاکەرەوەی شەقامەکەی شکاندووە و پەڕیوەتەوە بۆ شەقامی بەرامبەر و خۆی کێشاوە بە ئۆتۆمبێلی جۆری نیسان ڕۆگ و کیای بارهەڵگر. ڕووداوەکە لەلایەن ئەفسەرانی هاتووچۆ هێڵکاری بۆ کراوەو ئاراستەی نزیکترین بنکەی پۆلیسی شوێنی ڕووداوەکە کراوە. خۆشبەختانە ڕووداوەکە گیان لەدەستدانی لێ نەکەوتۆتەوە تەنها زیانی ماددی و برینداربوونی تێدایە.