بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی سەردانی بەڕێوەبەرێتی قەزای پێنجوێنی کرد
2017-12-26     2406
فۆتۆ/بەرهەم محمود
بەمەبەستی بەدواداچوون و چارەسەرکردنی کەموکورتییەکان و زیاتر پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری بۆ شۆفێران سەرلەبەیانی ئەمڕۆ عەمید نەریمان عزیز فقی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی و بە یاوەری عەمید نەوشیروان اسماعیل بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای ناوەند و مقدم بەختیار محمد بەڕێوەبەری ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان، سەردانی بەڕێوەبەرێتی هاتوچۆی قەزای پێنجوێنیان کرد و چاوی کەوت بە عقید ئەردەڵان اسماعیل بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزای پێنجوێن و لەگەڵ ئەفسەران و کارمەندان کۆ بووەوەو لە نزیکەوە کێشەکان تاوتوێ کران. هەروەها سەردانی قائمقامیەتی پێنجوێن کراو لەگەڵ قائمقام زانا ڕەحمان کۆبوونەوەو کێشە هاتوچۆییەکانی ئەو سنوورە خرانە ڕوو بەمەبەستی چارەسەرکردنی و لەهەمان کاتیشدا سەردانی ئەزوەر محمود بەڕێوەبەری مەرزی باشماخ کرا بەمەبەستی بەدواداچوونی کێشەی شۆفێران بە گشتی و بەتایبەتی شۆفێرانی بارهەڵگر و کاروباری هاتوچۆیی ناو مەرزەکە کرا و هەروەها سەردانی بنکەی هاتوچۆی مەرزەکە کرا.
لەکۆتایی ئەو سەردانەی بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی، بەڕێوەبەرو ئەفسەر و کارمەندانی قەزاکەی هاندا بۆ خزمەتکردنی زیاتری هاوڵاتییان لەبواری هاتوچۆدا و جێبەجێکردنی زیاتر و ئەکتیڤتری زیاتر بۆ یاساکانی هاتوچۆ، بەمەبەستی کەمکردنەوەی کێشەو گرفتەکانی بەکارهێنەرانی ڕێگاوبانەکان و کەمکردنی ئاماری قوربانیانی هاتوچۆ