بەرێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی رێگای بازیان سلێمانی بەسەر كردەوە

2018-02-13     4682



هاتوچۆ/كاروان بەشان
فۆتۆ/بەرهەم محمود

سەرلەبەیانی ئەمڕۆ رێكەوتی 13-2-2018 بەڕێوبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی (عەمید/نەریمان عزیز فقێ‌) بە یاوەری بەڕێوبەری ناحیەی بازیان و ستاف و ئەندازیارانی بەریوبەرێتی ئەندازەی هاتوچۆ و بەڕیوبەرو ئەفسەری قەزای ناوەند و  بنكەی هاتوچۆی بازیان ,هەروەها بەڕێوبەری بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەكان و ستافی ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی.
 سەردانی ئەو شوێنانەیان كرد كە زۆرترین ڕوداوی هاتوچۆی تێدا ڕوئەدات لەسەر ڕێگای بازیان سلێمانی.
 بە مەبەستی تاوتوێكردنی هۆكارو ئەو كەموكورتیانەی دەبنە هۆی كەوتنەوەی ڕوداوەكانی هاتوچۆ, وە هێندەی پەیوەندی بە پسپۆری كاری هاتوچۆوە هەبێت بە هەماهەنگی لایەنە پەیوەندیدارەكان,  بەڕێوبەری هاتوچۆی پارێزگای سلێمانی بڕیارو ڕاسپاردەی دەركرد بۆ لایەنە پەیوەندی دارەكان بە مەبەستی چارەسەركردنی.
هەروەها بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیەكانی  ئاڕاستەكرد بۆ پێدانی بەرچاوڕونی زیاتر  بۆ شۆفێران بەمەبەستی پاپەندبونیان به ڕێنماییەكانی هاتوچۆ.  






























© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft