بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی پێشانگای ڕاگەیاندنی هاتوچۆی سلێمانی بەسەرکردەوە

2018-03-04     4092

هاتووچۆ - هێمن سالار
بەڕێوەبەری هاتوچۆی سلێمانی عمیدی هاتووچۆ ( نریمان عزیز فەقێ محمد) بە یاوەری بەڕێوەبەری هاتوچۆی قەزاکان عمیدی هاتووچۆ (نەوشیروان اسماعیل )  پێشانگای بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیان بەسەرکردەوە.
ئەمڕۆ لەسەردانێکی مەیدانیدا بەڕێز بەڕیوەبەری هاتوچۆی سلێمانی سەردانی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندیییەکانی کردو پێشانگای بەشەکەی بەسەرکردەوە، وە تیایدا سەرجەم چالاکییەکانی بەشەکەی بۆ ڕوونکرایەوە.
عمید نریمان عزیز گرنگی بوونی پێشانگایەکی لەو جۆرە لە ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتوچۆی سلێمانیدا بەرز نرخاندو دەستخۆشی لە بەڕێوەبەرو ئەفسەرو کارمەندانی بەشی ڕاگەیاندن کرد.
هەروەها سوپاس و پێزانینی خۆی ئاراستەی بەڕێوەبەری ئۆپەرەیشنی گرووپی کۆمپانیاکانی فاروق و کۆمپانیای زەریای کرد کە ئەرکی کڕین و دابینکردنی بەشێک لە پێداوسیتییەکانی پێشانگاو هەروەها هەندێک پێداویستی بەرنامەکانی بەشی ڕاگەیاندن و پەیوەندییەکان گرتبووە ئەستۆ.
فۆتۆ: ئاراس نصرالدین








© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft