ئامادەكارییەكانی هاتوچۆی سلێمانی بۆ جەژنی رەمەزانی پیرۆز

2018-06-13     2042


هاتوچۆ: مەریوان ئیسماعیل 

بەرێوەبەرایەتی  هاتوچۆی  پارێزگای سلێمانی پیرۆزبایی لە سەرجەم هاوڵاتیان دەكات و هەر بەو بۆنەیەشەوە ئامادەكاری بۆ جەژن دەكات 

رائدی هاتوچۆ (كاروان محمد صدیق) وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی بە ماڵپەری هاتوچۆی راگەیاند كە هاتوچۆی سلێمانی ئامادەكاری بۆ رۆژانی جەژن دەكات ئەویش بە سود وەرگرتن لە توانایی ئەفسەران و  رێپێدراوان و كارمەندانی هاتوچۆ بۆ رێكخستنی رەوشی هاتوچۆ لە شەقامەكان و نزیك ئەو گۆرستانانەی كە لۆدیان دەكەوێتە سەر لە رۆژانی جەژندا ، هەروەها رێكخستنی هاتوچۆ لە ناو شار و سەرجەم رێگاوبانەكان 
وتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی ئاماژەی بەوەش كرد ، كە سەرجەم ئۆتۆمبێل و ماتۆرسكیل وكرێنەكانی هاتوچۆ و تیمی فرۆكەوانی هاتوچۆ و تیمی راگەیاندنی سلێمانی لە ئەرك و فەرماندا دەبن 

سەبارەت بە رێنمایكردنی شۆفێران ووتەبێژی هاتوچۆی سلێمانی رایگەیاند: لێخوڕینی ئوتومبیل  بەبێ مۆڵەتی شۆفێری و ماتۆڕسكیلی بێ تابلۆ لێپێچینەوەی تووندیان لەگەڵ دەكرێت و ڕووبەڕووی یاسا دەكرێنەوە، هەروەها ماتۆڕسوار پێویستە جل و بەرگ و كڵاوی تایبەت بە ماتۆڕسواری بەكاربهێنێت بە پێچەوانەوە تووشی سزای یاسایی دەبن.

تێبینی / شۆفێران و هاوڵاتییان لەكاتی بوونی هەر ڕووداوێكی هاتوچۆدا دەتوانن پەیوەندی بە ژمارە ١٨٨ كۆنترۆڵی هاتوچۆوە بكەن و ٢٤ كاتژمێر لە خزمەتی هاوڵاتییاندا دەبین.
































© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft