بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
هەواڵ
چەند هۆنراوەیەک بۆ هۆشیاری و ڕێنمایی شۆفێران
2018-11-07    
1466
نووسینی: ڕائیدی هاتووچۆ
هێمن صاڵح
هاوڕێی شۆفێر تکایە
چاکەی خۆتی تێدایە
ئەم یاسای هاتوچۆیە
بۆ سەلامەتی تۆیە
پڕۆژەی نوێی ئەمجارە
هۆشیاریە بۆئەم شارە
ئامانجی سزا نیە
بیرخستنەوە و ڕێنماییە
پەرۆشین سەلامەتبن
تاهەمیشە پێشەنگ بن
ئەوەی پێتان ئەسپێرین
بەیاسا بۆتان دێنین
گەر لەترافیکی سوردەی
ژیانت لەناو ئەبەی
ڕێکخستنی ڕێگاکان
بەڕەنگی ترافیکەکان
نیشانەی پێشکەوتنە
لەیاسا تێگەیشتنە
لێخوڕین بە سەرخۆشی
لەگەڵ ماددەی بێهۆشی
توانای شۆفێریت نابێ
ژیانت بەکۆتا دێ
ئەوکاتەی کەسەرخۆشی
لەئاست شەقام بێ هۆشی
لەوشتانەی ڕو ئەدات
لەوەی بۆت ئەبێ پێشهات
کڵاو بۆ ماتۆڕەکان
بۆ سەلامەتی ژیانیان
کەمەربەندیش بۆ هەموان
شۆفێرو سەرنشینان
بەکاری بێنن تەواوە
ژیانتان پارێزراوە
توندوتۆڵی و ژینگەی پاک
خزمەتە بەگەل و خاک
ئەوکات تۆپاریزراوی
لە تەکنیکدا تەواوی
سوارڕەوەکەت چالاکبێ
توندووتۆڵی خۆی هەبێ
ئەگەر ئەمڕۆ شۆفێری
پیادەکان ئەبوێری
سبەینێ تۆش پیادەی
بەتەنها لەسەر جادەی
چاوەڕوانی هاوکاری
تەواو لەخۆت بێزاری
منداڵان لەسەر شەقام
لەگەڵ کەسی کەم ئەندام
چاوەڕێی ڕەحمی تۆیە
سەلامەت بێت لەوڕێیە
بەخێرای و هۆڕن لێدان
تۆ مەیانکە هەراسان
منداڵ زۆر زوو ئەشڵەژێ
خێرا لێی تێک ئەچێت ڕێ
مۆبایل هۆشت دەبات
لەڕاستەڕێ لات دەدات
توانای تێبینیت نابێ
لە شەقام هۆشت نابێ
دواجار دەگەیت بەڕوداو
پەشیمانیش بیت تەواو
زیاتر بخوێنەرەوە
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە ڕەشکردنی جامی دواوەی ئوتومبیل
هەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی تۆمارکردنی تاکسی دەخاتە بواری جێبەجێکردن
شەقامی خزمەتگوزاری بەرامبەر دادگای سلێمانی بەهۆی ڕۆچوونەوە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییەوە بەربەست کرا
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2025 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft