هێمای سەر ئۆتۆمبێلێ‌ شۆفرلێت لە چیەوە هاتووە؟

2018-12-06     6445

وەرگێڕانی لە عەرەبیەوە: مەریوان ئیسماعیل
هێمای سەر ئۆتۆمبێلی شۆفرلێت بە یەكێك لە سەركەوتووترین‌و بەناوبانگترین هێمای سەر ئۆتۆمبێلە ئەمریكیەكان دادەنرێت لە جیهاندا، كە زیاتر لە (100) ساڵە لە لایەن كۆمپانیانی دروستكردنی ئۆتۆمبێلی شۆفرلێتەوە بەكاردەهێنرێت، كە بۆ یەكەمجار لە ساڵی (1914)دا ئەو هێمایە بەكارهێنراوە‌و لەو كاتەدا هێماكە خۆڵەمێشی‌و سپی بووە‌و ناوی شۆفرلێتی لەسەر نوسرابوو، بەڵام لە ساڵی (2000) بە دواوە ناوی كۆمپانیاكە لەسەر هێماكە لابراوە‌و ڕەنگەكەشی كۆڕاوە بۆ ئاڵتونی.
لە ساڵی (1986)دا گۆڤاری (شیفرۆلێ‌ برو ماندجمنت) چاوپێكەوتنێكی لەگەڵ خاتوو (كاثرین دورانت) خێزانی (بیلی دورانت) دامەزرێنەری كۆمپانیای شۆفرلێت دا بڵاوكردەوە، لە چاوپێكەوتنەكەدا ئاماژەی بەوەكرد كە مێردەكەی لە كاتی خوێندنەوەی ڕۆژنامەی (زە ئەتلانتا كۆنستیتوشن)دا هێمایەكی بینی كە تایبەت بوو بەكۆمپانیای باشوور بۆ خەڵوز‌و لەسەر هێماكە ناوی (كولالیتس) نوسرابوو، كە جۆرێك بوو لە خەڵوز‌و بۆ ئاگر كردنەوە‌و گەرمكردنەوەی ماڵان بەكاردەهێنرا، لەوەوە (بیلی دورانت) ئەو هێمایەی وەرگرت كە پێیوابوو گونجاوە بۆ كۆمپانیاكەی چونكە ئۆتۆمبێلەكانی بۆ ڕۆیشتن پیشت بە سوتەمەنی دەبەستێت. 



© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft