بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاگاداری سەرجەم هاونیشتیمانیانی بەڕێز دەکات لەکاتی وەرگرتنی مووچەکانیان لەبانکەکان و ئامێرەکانی ATM ئۆتۆمبێلەکانیان لەشوێنی گونجاو پارک بکەن و ئاستەنگی هاتووچۆیی و لۆد بۆ شۆفێرانی دیکە دروست نەکەن.
وەک تێبینی کراوە بەشێک لەو بەڕێزانەی مووچەکانیان وەردەگرن بەشێوەیەکی نادروست و نایاسایی لە نزیک بانک و ئامێری ATM کان ئۆتۆمبێلەکانیان پارک دەکەن کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروست بوونی ئاستەنگ و قەرەباڵغی.
بەهیوای ئەوەی هەموان بەیەکەوە هەماهەنگی بکەین لە پێناو بەرژەوەندی گشتی و هەروەها هەستکردن بەبەرپرسیارێتی هاوبەش بۆ ڕێکخستنی شەقامەکان.
ڕاگەیاندنی هاتووچۆی سلێمانی