لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیراندا، لەسەر پێشنیاری وەزارەتی ناوخۆ بڕیار درا بە درێژکردنەوەی ماوەی لێخۆشبوون لە سزای سەرپێچیەکانی هاتووچۆ بەڕێژەی 20% لە ١ ی تەممووزی ٢٠٢٦ تاوەکو ٣١ی کانوونی یەکەمی ٢٠٢٦
جێی وەبیرهێنانەوەیە لە ساڵی 2024 بڕیاری لێخۆشبوون لە سزاکانی هاتووچۆ بەڕێژەی 20% دراو چەند جارێک بڕیارەکە له بەرژەوەندی هاوڵاتییان درێژکراوەتەوە بەمەبەستی رەخساندنی دەرفەتی زیاتر بۆ هاووڵاتیان و ئاسانکاری بۆ پاکتاوکردنی ئەو بڕە پارانەی لە ئەستۆیانە