ئاگادارییەک لە بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی

2026-08-03     67

بەشی مۆڵەتی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەرچاوڕوونی دەداتە هاونیشتیمانیانی بەڕێز سەبارەت بەو کەسانەی خوازیارن کۆی گشتی مامەڵەی شۆفێرییەکانیان لە بەشی مۆڵەتی شۆفێری هاتووچۆی سلێمانی بگوازنەوە بۆ هەر بەڕێوەبەرایەتییەکی دیکەی هاتووچۆ لە پارێزگا و ئیدارە سەربەخۆکانی هەرێمی کوردستان، بۆ ئەم جۆرە مامەڵەیە کەسی داواکار پێویست ناکات لە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی (کۆدی نۆرەگرتن بۆ سەردانیکردن) وەربگرێت بەڵکو تەنها لەڕێگەی نووسینی داواکارییەکەوە (عەریزە) بۆ بەشی مۆڵەتی شۆفێری هاتووچۆی سلێمانی لەلایەن خاوەنی مۆڵەتەکەوە و هیچ ڕێکارێکی دیکەی پێویست نییە، وە مامەڵە و مۆڵەتەکەی بەپێی خواستی خۆی بۆی دەگوازرێتەوە. 

© 2026 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft