پێداویستی و قۆناغەکانی گواستنەوەی خاوەندارێتی ئۆتۆمبێل (تحویل)

2018-12-09     9654

پێداویستیەکان
یەکەم- پێداویستی کڕیار
۱-بەڵگەی کەسی کۆ پی وئەسڵی(پێناسەی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+کارتی زانیاری+یەک وێنە)
۲-ڕەزامەندی ئاسایش بۆکەسی بیانی و دانیشتووی دەرەوی هەرێم بێجگە لەکرکوک
۳-هێنانی پشتگیری قائیمقام بۆ دانیشتووی ماددەی ۱٤۰ بەدەر لەکرکوک
دووەم:-پێداویستی فرۆشیار:-
-بەڵگەی کەسی ئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی +یەک وێنە)
سێیەم:-
ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار ئامادە نە بوو بریکار (وکیل) ئامادەبوو  پێویستە:-
بەڵگەی کەسی کۆپی وئەسڵی(پێناسی باری کەسیەتی+پێناسەی باری شارستانی یان کارتی نیشتیمانی+یەک وێنە) پێبێت
چوارەم:-
هێنانی ئەستۆپاکی باجی دەرامەت کڕیارو فڕۆشیار بۆ ئوتۆمبێلی بارهەڵگر لەیەک تەن زیاتر وە ئامێری بیناسازی
پێنجەم:-
ئەنجامدانی پشکنینی هاتوچۆ و مەرجی توندوتۆڵی ئەگەر ساڵێک بە سەریاندا تێپەڕبوو بوو
شەشەم:-
ئەگەر کڕیار یان فرۆشیار کۆمپانیابوو، دەبێت بریکاری کۆمپانیا پشتگیری بەڕێوەبەرایەتی تۆماری کۆمپانیاکانی پێبێت
حەوتەم:
ئەگەر فرۆشیار کۆچی دوای کرد بوو دەبێت  ئەوکەسانەی کە میراتگر دەبن  بەپێی بەشنامە(قسام شرعی) خۆیان یان بریکار (وکیل)ئامادەبێت لەگەڵ وێنەیەکی پەسەندکراوی قەسامەکە
تێبینی:-
تەنها دەڕاسەو  ماتۆر و ئامێری تایە زنجیر  مەرجی توندوتۆڵی ناوێت
قۆناغەکانی ئەنجامدانی مامەڵە
۱- پشکنین و مەرجی توندو تۆڵی
۲-سەردانی بەشی سزاکان (غرامات)
۳-ڕێکخەری مامەڵە
٤-ئەفسەری تۆمار/ دەبێت کڕیارو فرۆشیار ئامادەبێت
٥-ژمێریاری
٦-تسلیم کردنی مامەڵە
۷- وەرگرتنەوەی ساڵانە
ئامادەکردنی
رائدی هاتووچۆ (باقی صابر)

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft