ئەم هەفتەیە ناحیەی عەربەت پڕ دەبێت لە ڕێنمایی هاتووچۆ

2018-12-09     2215

هاتووچۆ - هێمن سالار

فۆتۆ: بەرهەم محمود 


بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە هەماهەنگی لەگەڵ بەڕێوەبەرایەتی پۆلیسی سلێمانی - بەشی پۆلیسی کۆمەڵگەیی بە سپۆنسەری ڕێکخراوی IOMی ئەڵمانی چەند چالاکییەک لە سنووری ناحیەی عەربەت ئەنجام دەدات بەمەبەستی کەمکردنەوەی ڕووداوەکانی هاتووچۆ.

ئەمڕۆ لە سیمینارێکدا بە ئامادەبوونی رائیدی هاتووچۆ هەڤاڵ محمد ئەمین لێپرسراوی بنکەی هاتووچۆی عەربەت وە ڕائدی هاتووچۆ ئەحمەد عزیز ئەفسەری بەشی یاسای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی و وە نەقیبی هاتووچۆ بەهمەن عبداللە بەڕێوەبەری ڕادیۆی هاتووچۆی سلێمانی و ڕائید دارا احمد لە پۆلیسی کۆمەڵگەیی، باس لە تەواوی ئەو کارو چالاکییانە کرا کە بڕیارە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا ئەنجام بدرێت.

چالاکییەکان بۆ ماوەی پێنج ڕۆژ بەردەوام دەبێت و خۆی دەبینێتەوە لە هەڵمەتی هۆشیاری لە قوتابخانەکان و دانانی هەندێک لە هێماکانی هاتووچۆ لە سنووری ناحیەی عەربەت هەروەها ڕێکخستنی چەند کۆڕو سیمینارێک تایبەت بە هاتووچۆ.













© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft