هاتووچۆی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە كۆمپانیای نادر

2018-12-10     1504


هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: ڕەوەند سیروان

لەماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی هەڵمەتی هۆشیاری یەك مانگی هاتووچۆی لەژێر دروشمی (ئامانجمان سزادانتان نیە پەرۆشی سەلامەتیتانین) ئەنجامدا، كە لەو ماوەیەدا چەندین سیمینار‌و كاروچالاكی هاتووچۆیی ئەنجامدران، هەروەها ژمارەیەك لە فلێكس‌و تابلۆی تایبەت بەڕێنمایی هاتووچۆیی لەسەر شەقامەكان بەمەبەستی هۆشیاركردنەوەی شۆفێران‌و هاوڵاتیان هەڵواسران كە ئەو فلێكس‌و تابلۆیانە لەلایەن كۆمپانیای (نادر)ەوە ئامادەكرابوون.
لەو چوارچێوەیەشدا ئەمڕۆ (10/12/2018) عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەگەڵا (سەمیر صابر حمە عزیز) بەڕێوەبەری ماركێتین ی كۆمپانیای نادردا كۆبوەوە‌و خەڵاتی ڕێزلێنان‌و سوپاسنامەی بەخشیە كۆمپانیاكە، لەوتەیەكیشدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی سوپاس‌و پێزانینی خۆیی‌و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ئاڕاستەی كۆمپانیای نادر كرد‌و جەختی لەوە كردەوە كە هاوكاریان مایەی ڕێز‌و پێزانینە بۆ خزمەتكردنی زیاتری پارێزگای سلێمانی لە بواری هاتووچۆدا.



© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft