ئایا تێبینی گڵۆپی EPC ت کردووە لە داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکەتدا

2018-12-23     8744

گڵۆپی EPC داگیرساوە و نازانی مانای چیە وە نازانی چیبکەی؟

مەترسی و دڵەڕاوکێت هەیە لەکاتی داگیرسانی !
ئایا داگیرسانی EPC مەترسیە بۆ تۆی شۆفێر...
هەموو ئەمانە و زیاتر دەکرێ لە خەیاڵی تۆی شۆفێردا بسووڕیتەوە ...
واباشە زانیاری تەواوت هەبێت لە سەرتەواوی هێما و گڵۆپ و نوسینەکانی سەر داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکەت بۆ ئەوەی لەکاتی داگیرسانی یەکێکیان توشی قەلەقی و سەرسوڕمان نەبیت...
لە خوارەوە باسی مانای EPC و هۆکاری داگیرسان و چارەسەر و چی بکەین لەکاتی داگیرسان و خۆپاراستن لە داگیرسانی دەکەین...


گڵۆپی EPC مانای چیە؟
دەستەواژەی EPC کورتکراوەی  Electronic Power Control واتە پێوانەی وورد لەکاتی گڕگرتن و سوتان لەناو بزوێنەردا. ئەم گڵۆپە (EPC) دوای ئیشپێکردنی بزوێنەر ڕاستەو خۆ دەکوژێتەوە. هەندێک کات ناکوژێتەوە یاخود لەکاتی سەرکەوتن بۆسەر بەرزاییەکان دادەگیرسێت کەئەمەش ئاماژەیە بۆ بوونی کێشە لە بزوێنەری ئۆتۆمبلێلدا..


بۆ چی  (EPC) دادەگیرسێت؟؟
کاتێک  (EPC) دادەگیرسێت لە داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکەتدا پشتگویی مەخە چونکە بزوێنەری ئۆتۆمبێلەکەت بە شێوەیەکی تەندروست کارناکات و هێزی تەواوی نابێت چونکە کێشە لەگەیشتنی بەنزینی پێوسیتدا هەیە بۆ ناوی ژووری سوتاندن (سەر پستۆنەکان) بەهۆی لێچوونی بەنزین یاخود کێشەیەک لە هێڵی گەیاندنی بەنزین بۆ بزوێنەر.
لە ئۆتۆمبێلە نوێیەکاندا ئامێرێک هەیە بەرپرسە لە پرژاندنی بەنزین بۆ ناو ژووری سوتاندن و ناودەبرێت بە ئامێری پڕژێنەری بەنزین(نۆزڵ) (Injector) کەئەم ئامێرەش لە دوو بەش پێک دێت کارەبایی و میکانیکی قفڵێکی بچووکە لە ڕێگەی کارەباوە کاردەکات و فلتەرێکی بچووکی تێدایە لەکاتی پیس بوونی فلتەرەکە یاخوود دروست بوونی کێشە لە نۆزڵەکە لە هەرکام لەبەشەکانی دە بێتە هۆی داگیرسانی  (EPC) وە خراپی فیول پەمپ و پیس بوونی فلتەری بەنزین بەهەمان شێوە  (EPC) دادەگیرسێنێت.


ئایا پێویستە ئۆتۆمبێل ڕاستەوخۆ ڕابگیرێت کاتێک (EPC) دادەگیرسێت؟؟
وەکو لەسەرەوە باسمان کرد لەوانەیە هۆکارەکەی کێشەیەکی ترسناک بێک وەکو لێچوونی بەنزین لە ژێر ئۆتۆمبێلەکە یاخود لە بزوێنەرەکە کەئەمەش پێویستە یەکسەر ڕابگیرێت و کەسێک ئاگاداربکرێت کەکاری چاککردنەوەی ئۆتۆمبێل دەکات بەمەبەستی ڕاوێژ و بەهاناوەچوون .
یاخود لەوانەیە کێشەکە ئاسایی بێت وەکو سوتانی فیوزێک یاخود خراپ بوونی نۆزڵ و فیول پەمپ یان پیس بوونی فلتەری بەنزین لەم کاتەشدا پێویست بە دوودڵ بوون ناکات و ڕاستەوخۆ سەردانی یەکێک لەوەرشەکانی چاکردنەوەی ئۆتۆمبێل بکە بەمەبەستی پشکنین و دیاری کردنی گرفت و چارەسەرکردنی گرفتی ئۆتۆمبێلەکەت.



چی بکەین بۆ ئەوەی ئۆتۆمبێلەکەمان لە داگیرسانی (EPC) بپارێزین؟؟
لێرەدا ڕیگەی زۆر هەیە بۆ پاراستنی ئۆتۆمبێلەکەمان لە داگیرسانی  (EPC) و تەواوی هێما و گڵۆپەکانی سەر داشبۆردی ئۆتۆمبێلەکەت یەکێک لەوانە تەنها بەکارهێنانی بەنزینی کوالێتی بەرز و دورکەوتنەوە لە بەکارهێنانی بەنزینی دەبە و ئەو بەنزینخانانەی جێگەی متمانەنین..
بیرت نەچێت پشکنینی مانگانە بۆ ئۆتۆمبێلەکەت بکە چونکە لەکاتانەدا بەزوویی درک بەکەم و کوڕی ئۆتۆمبێلەکەت دەکەیت و چارەسەرکردنی ئاسان دەبێت بەڵام پشتگوێ خستنی دەبێتە هۆی مەترسی لەسەر ژیانی خۆت و ئۆتۆمبێلەکەت.


ئاراز عبدالرحمن

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft