ئایا غەسلی ئۆتۆماتیكی زیان بە بۆیاخی ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت؟

2019-01-03     5624

لە عەرەبیەوە: مەریوان ئیسماعیل
ئۆتۆمبێل لەكاتی لێخوڕین یاخود وەستاندا بەهۆی باران‌و قوڕ‌و تۆزەوە پیس دەبێت، ئەوەش وا لەخاوەن ئۆتۆمبێلەكە دەكات سەردانی شوێنی تایبەت بەشتنی ئۆتۆمبێل بكات‌و هەندێك كەسیش ئۆتۆمبێلەكەی بە غەسلی ئۆتۆماتیكی دەشوات، بەڵام ئایا غەسلی ئۆتۆماتیكی زیان بە ئۆتۆمبێل دەگەیەنێت یان نا؟
لەڕاستیدا غەسلی ئۆتۆماتیكی ئاسان كاری بۆ شۆفێران دەكات بەڵام زیانی لاوەكی هەیە لەسەر ئۆتۆمبێلەكە، بە جۆرێك شارەزایانی بواری ئۆتۆمبێل لە ئەمریكا ئاماژە بەوەدەكەن، كە غەسلی ئۆتۆماتیكی بەشێوەیەكی زۆر خێرا‌و بەهێزێكی زۆر كاردەكات‌و لەكاتی شتنی ئۆتۆمبێلدا خۆڵا‌و قوڕی سەر ئۆتۆمبێلەكە دەگۆڕێت بۆ بەردی زۆر وورد‌و ئەو بەردانە بە فڵچەی غەسلەكەوە دەمێننەوە كە ئەوەش زیان بە بۆیاخی ئۆتۆمبێلەكە دەگەیەنێت‌و دەیڕوشێنێت.
بۆیە بەوتەی شارەزایانی ئەمریكا پێویستە لەسەر خاوەن ئۆتۆمبێلەكان بەردەوام ئۆتۆمبێلەكانیان بەغەسلی ئۆتۆماتیكی نەشۆن، بەڵكو دەتوانن خۆیان جارێك ئۆتۆمبێلەكەیان بشۆن‌و جارێكیش ئۆتۆمبێلەكەیان ببەن بۆ غەسلی ئۆتۆماتیكی، بەوەش بۆیاخی ئۆتۆمبێلەكان بۆ ماوەیەكی زۆر دەمێنێتەوە.  



© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft