وۆرک شۆپێک بەمەبەستی ڕێکخستنی هاتووچۆی ناوشاری سلێمانی ئەنجامدرا

2019-01-22     2000

هاتووچۆ - هێمن سالار
فۆتۆ: مەریوان اسماعیل
ئەمڕۆ 22.1.2019 لە هۆڵی کۆبوونەوەکانی قائیمقامیەتی سلێمانی بەمەبەستی ڕێکخستنی ڕەوشی هاتووچۆ لە ناوشاری سلێمانی بەئامادەبوونی  بەڕێز (ئاوات محه‌ممه‌د) قایمقامی قه‌زای مه‌ڵبه‌ندی سلێمانی و عەمیدی مافناس ( فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و مقدمی هاتووچۆ ( فەخرەدین ئەمین) بەڕێوەبەری هاتووچۆی ناوشار وە چەندین ئەفسەری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی وە نوێنەری گواستنەوەو سەندیکاو بەرپرسی هێڵەکانی ناوشار و چەندین کەسایەتی مەعنی شاری سلێمانی وۆرک شۆپێک ئەنجام درا.
لە وۆرک شۆپەکەدا باس لەوە کرا کە چۆن کاربکرێت بۆ ڕێکخستنێکی باشتری ڕەوشی هاتووچۆ لەناوشاری سلێمانی، لە دوای ئاڵوگۆڕکردنی زانیارییەکان تێبینی ئەوە کرا کە هاتنە ناوەکان بۆ سەنتەری شار زیاترە وەک لە دەرچوونەکان، بۆیە هەوڵدرا لەڕێی ئەو وۆرک شۆپەوە ڕێکخستنێکی تازەتر بکرێت بۆ جموجۆلی ئوتومبیلەکان و پاسەکان وە بەگشتی شەقامەکان ئاڵوگۆڕی بەسەردا بێت لە ناوشاری سلێمانیدا.
مقدمی هاتووچۆ (بەختیار محمد عبداللە) بەڕێوەبەری بەشی راگەیاندن و پەیوەندییەکانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە لیدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی رایگەیاند بیرۆکەکان بەگشتی باشن و دوای ئاڵ و گۆڕکردنی بیرۆکەو زانیارییەکان و پەسەندکردنیان ئەو دەمە گۆڕانکاری بەسەر جموجۆڵی هاتووچۆکردن لە ناو شاری سلێمانی فەراهەم دێت، هەروەها رایگەیاند کە بێگومان ئەمە دەبێتە مایەی جموجۆڵێکی باشتر وە نەمانی قەتیس بوون لە شەقامەکان لە دوای جێبەجێکردنی ئەو ڕێکخستنە نوێیە. 


























© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft