بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
هەواڵ
ئاگادارکردنەوەی شۆفێران لەسەر شەقامەکان دەستی پێکرد
2019-01-28    
13988
هاتووچۆ - هێمن سالار
فۆتۆ - ئاراس نصرالدین
وەک ئاگادارن لە بەرواری ١.٢.٢٠١٩ رۆژی هەینی گۆڕانکاری لە ئاراستەی هەندێک لە شەقامەکانی چوون و دەرچوون بۆ ناو سەنتەری شاری سلێمانی و ناوبازاڕ ڕوودەدات بەم شێوەیەی لای خوارەوە:
1. شەقامی مامۆستایان (بەردەم قائیمقامیەت) لە گۆڕەپانی سلێمانی پاڵاس بەیەک ئاراستە و بە چوار لەین سەردەکەوێتە سەرەوە بۆ فلکەی یەکگرتن.
2. شەقامی حەمدی (قەنات) لە فلکەی یەکگرتن بەیەک ئاراستەو چوار لەین دەڕوات بەرەو فلکەی فریاکەوتن.
3. شەقامی پیرەمێرد، لە فلکەی یەکگرتن بەرەو گۆڕەپانی سەرا دەبێتە یەک ئاراستەو بە چوار لەین ئوتومبیل دێتە خوارەوە.
4. شەقامی مەولەوی، جوڵەی ئوتومبیل تیایدا پێچەوانە دەبێتەوەو لە گۆڕەپانی سەرا بەرەو گۆڕەپانی سلێمانی پاڵاس دەبێتە یەک ئاراستە.
بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە ڕێگای دانانی فلێکس لەسەر شەقامەکان ئاگاداری هاوڵاتییان و شۆفێرانی شاری سلێمانی دەکات کە ئاراستەی شەقامەکان گۆڕانکاریان بەسەرد دێت لە بەرواری دەست نیشانکراو، داواکارین شۆفێرانی بەڕێز پابەندی ڕێنمایی و ئاماژەکانی پۆلیسی هاتووچۆبن بۆ ئەوەی ئاستەنگ دروست نەبێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
هەرێمی کوردستان رێنمایی نوێی تۆمارکردنی تاکسی دەخاتە بواری جێبەجێکردن
شەقامی خزمەتگوزاری بەرامبەر دادگای سلێمانی بەهۆی ڕۆچوونەوە لەلایەن سەرۆکایەتی شارەوانی سلێمانییەوە بەربەست کرا
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ سەرجەم دەزگاکانی ڕاگەیاندن و شۆفێرانی بەڕێز
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2025 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft