بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
هەواڵ
لەساڵی 1896 دا یەكەم سەرپێچی ئۆتۆمبێل تۆماركراوە
2019-01-31    
1418
وەرگێڕانی: مەریوان ئیسماعیل
لە ساڵی (1896)دا یەكەم سەرپێچی تیژڕەوی لە جیهاندا تۆماركراوە، لەو كاتەشەوە سزای شۆفێر لەسەر تیژڕەوی بۆتە ڕێوشوێنێكی ئاساییو لە هەموو جیهاندا پەیڕەو دەكرێت.
لەسەرەتای ساڵی (1896)دا لە وڵاتی بەریتانیا بەپێی یاسا شۆفێر پابەندكرابوو كە ئۆتۆمبێل لەسەر شەقامەكانی لەندەن بە خێرایی 3 كلم لە كاتژمێرێكدا لێبخوڕنو ئاڵایەكیش دەكرا بەئۆتۆمبێلەكانەوە بۆ ئەوەی پیادەكان ئاگاداربكرێنەوە لەوەی ئۆتۆمبێل لەسەر شەقام بوونی هەیە.
لەڕۆژی (28/1/1896)دا لەندەن ڕوداوێكی مێژوویی بەخۆوە بینی كاتێك یەكەم بازرگانی ئۆتۆمبێل لەو كاتەدا (والتەر ئارنۆڵد) ئۆتۆمبێلێكی جۆری (بێنز)ی بەخێرایی (13) كلم لە كاتژمێرێكداو بەبێ بوونی ئاڵای تایبەت بە هۆشیاركردنەوەی پیادەكان لەسەر شەقامەكانی لەندەن تاقیدەكردەوە، لەو كاتەدا یەكێك لەپیاوانی پۆلیس ئەو سەرپێچییەی ئارنۆڵدی بینیو بە ماتۆڕسكیلەكەی بۆ ماوەی (8) كیلۆ مەتر دوایكەوتو گرتیەوەو سزای سەرپێچی تیژڕەوی بەبڕی (1) یەك شیلینغ كە دەكاتە پێنج دۆلارو نیوی ئێستای سەپاند بەسەریدا.
دوای ئەو ڕووداوە لێپرسراوانی ئەو وڵاتە یاساكانی هاتووچۆیان گۆڕی بەجۆرێك كە زۆرترین تیژڕەوی ڕێگە پێدراو (20) كلم بێت لە كاتژمێرێكدا، بەبۆنەی دەركردنی ئەو یاسایەشەوە پێشبڕكێیەكی ئۆتۆمبێل لە لەندەنەوە بۆ شاری برایتۆن ڕێكخراو (والتەر ئارنۆڵد) بەشداری لە پێشبڕكێكەدا كردوو پلەی یەكەمی بەدەست هێناو ئەو پێشبڕكێیە هەموو ساڵێك لەو وڵاتەدا ئەنجامدەدرێت.
زیاتر بخوێنەرەوە
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە فرۆشتنی تایەی کۆن بە زیادکردنی ئاشکرا
رونکردنەوەیەک لە بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە داشکاندنی ٢٠٪ ی سزاکان
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2024 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft