خولی هونەرەكانی سەركردایەتیكردن بۆ ئەفسەرانی هاتووچۆ كۆتایی هات

2019-01-31     2071

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: بەرهەم محمود

لەماوەی ڕابردوودا بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەهاوبەشی لەگەڵ زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی خولێكی تایبەتی بەهونەرەكانی سەركردایەتیكردن بۆ لێپرسراوانی بەش‌ و هۆبەكانی ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی كردەوە و ئەمڕۆ خولەكە كۆتایی پێهات‌و بڕوانامە بەخشرایە بەشداربووانی خولەكە.
ئەمڕۆ پێنج شەممە (31/1/2019) بەئامادەبوونی عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، دوایین ڕۆژی خولی تایبەتی هونەرەكانی سەركردایەتیكردن بۆ لێپرسراوانی بەش‌و هۆبەكانی ناو بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو، خولەكە بەهاوبەشی هاتووچۆی سلێمانی‌و زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی ئەنجامدرا‌و ماوەی چوار ڕۆژ واتە چوار پێنج شەممە بەردەوامی هەبوو، ئەمڕۆ خولەكە بەسەركەوتووانە كۆتایی پێهات‌و بڕوانامە بەخشرایە بەشداربوانی خولەكە، لەكۆتایشدا خەڵاتی ڕێزلێنان لەلایەن عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانیەوە بەخشرایە هەریەكە لە (پرۆفیسۆر.د ئەنوەر محەمەد فەرەج)‌و (پرۆفیسۆر.ی صهیب مستەفا تەها)‌و (د. ئەمجەد محەمەد عبداللە) مامۆستایانی زانكۆی گەشەپێدانی مرۆیی كە ووتنەوەی وانەی خولەكەیان لە ئەستۆ گرتبوو.

























© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft