سیمینارێكی تایبەت بە ماتۆڕسكیل لە هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو
2019-02-07     2240
هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
ئەمڕۆ (7/2/2019) لە هۆڵی گۆبونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی و بە ئامادەبوونی عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆ سیمینارێكی تایبەت بە ماتۆڕسكیل لەژێر ناونیشانی (ناساندنی ماتۆڕو مانۆڕەكانی) ئەنجامدرا.
سەبارەت بەناوەڕۆكی سیمینارەكە (خالید محەمەد) ڕاهێنەری گشتی تیۆریو پراكتیتكی لە نوسینگەی شێواز بە ماڵبەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند: ئەمڕۆ لە هاتووچۆی سلێمانیو بە بەشداری ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هاتووچۆی سلێمانی سیمینارێكی تایبەت بە ماتۆڕسكیل لە ژێر ناونیشانی (ماتۆڕو مانۆڕەكانی) ئەنجامدرا، جەختی لەوەشكردەوە، لە ئێستادا لە عێراق بەگشتی و هەرێمی كوردستان بە تایبەتی، كێشەی ماتۆڕ بۆتە كێشەی هەنوكەیی و هەموو كات بەڕێوەبەرایەتیەكانی هاتووچۆیان بەخۆوە سەرقاڵ كردووە،
بۆیە بەپێویستمان زانی لەڕووی زانستیەوە ئەركو مەهامەكانی ماتۆڕو ئەو ڕێساو یاسایانەی بۆ فێرخوازێكی ماتۆڕ گرنگەو بە چەند پرۆسەیەكدا تێپەڕدەبێت بخەینەڕوو، بۆ ئەوەی لە داهاتوودا ئەو فێرخوازە ببێتە شۆفێرێكی سەركەوتوو لەسەر شەقامو ڕێگاو بانەكاندا.