ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە

2019-02-17     11867

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی پێویستی بە بەکرێگرتنی (١٢) ئوتومبیلە لە جۆری پاص بەمەبەستی گواستنەوەی کارمەندان لە ناوشار بۆ بینای بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی لە تاسڵوجە و بەپێچەوانەوە بەم مەرجانەی لای خوارەوە: 

مەرجەکانی بەکرێگرتنی ئوتومبێل لەجۆری پاص
..............................
١-لایەنی جێبەجێ کار پێویستە کۆمپانیا یان نوسینگەی بەکرێدانی ئوتومبیل بیت.
٢- ژمارەی پاصەکان (١٢) دوانزە پاصە,مۆدیل پاصەکان لە(٢٠١٠)کەمتر نەبێت و(٢٥)بیست و پێنج نەفەری بێت جۆری پاص نیسان یان تویوتا بێت.
٣-پێویستە  سیستمی ساردو گەرمی تێدا بێت کار بکات لەکاتی سواربوونی کارمەندەکان .
٤-پێویستە هەموو رۆژێک ئوتومبێلەکان (پاصەکان)ئامادەبن جگە لەرۆژانی پشووی فەرمی.
٥-لەکاتی لەکارکەوتنی یەکێک لە پاصەکان پێویستە دەست بەجێ لایەنی پەیوەندیدار پاصێکی تر دابین بکات.
٦-لەکاتی دواکەوتنی هەرپاصێک بۆ یەک ڕۆژ کرێ ی دوو ڕۆژی لێ دادەشکێنرێت.
٧-سەرجەم خەرجی پاصەکان لەسەر لایەنی جێبەجێکارە.
٨-پێویستە (کۆمپانیا یان نوسنیگە) پابەندبێت بەدیاری کردنی ڕێرەوی ڕۆیشتنی پاصەکان کەلەلایەن بەڕێوەبەراتیمان/بەڕێوەبەرێتی بەشی میرەو ئامێرسازی دیاری دەکرێت.
٩-پێویستە شۆفێری پاصەکان مۆلەتی شۆفێری گشتیان هەبێت.
١٠-ساڵانەی پاصەکان نوێ کرابیتەوە.
١١-مەرجی توندوتۆڵی پاصەکان نوێ بێت.
١٢- پێویستە پاصەکان لەسەرەتا و کۆتایی دەوام ئامادەبن لەو شوێنەی بۆیان دیاری دەکرێت.
١٣-پێویستە کرێ ی پاصەکان بە پێ ی رێنمایی بە کرێ گرتنی ئوتومبێل بیت.
١٤-پێویستە بەشداربوو مۆڵەتی (کۆمپانیا یان نوسنیگە)کە نوێ کرابێتەوە.
١٥-پێویستە بەشدابوو (خطاب) زەمان یان(چەکێکی )پەسەند کراو بەبڕی (٥,٠٠٠,٠٠٠)پێنج ملێون دینار بهێنێت لەکاتی کردنەوەی عرض ئەو کەسەی کارەکەی بۆ دەردەچێت ئەگەر کارەکە نەکات ئەوا دەدرێت بە بەشداربووی دووەم جیاوازی نرخەکەی لێ وەردەگیرێت. 
١٦-لەبەرواری (٢٤/٢/٢٠١٩)کاتژمێر (١٠) سەرلەبەیانی گەڕانەوەی (عرض)ەکانە و هەمان ڕۆژ کاتژمێر (١١) دەکریتەوە,پیویستە خاوەنی (کۆمپانیا یان نوسنیگە) خۆی یان نوێنەری ئامادە بێت.
١٧-ئەو کۆمپانیا یان نوسنیگەی کارەکەی بۆ دەردەچێت دەبێت گرێ بەستی هەبێت لەگەڵ (١٢)پاصدا وێنەیەکی گریبەستەکە بهێنێت و بە هیچ شێوەیەک نابێ هەر ڕۆژێک ئوتومبێلێک دابین بکات. 

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft