دووکەڵی ئوتومبیل یەکێکە لە هۆکارە سەرەکییەکان بۆ تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە

2019-02-26     1584

لە بانگهێشتنامەیەکی کۆمەڵەی تەندروستی بەریتانی باس لە مەترسییەکانی دوکەڵی ئوتومبیل کرا بۆ سەر تەندروستی مرۆڤەکان و داواکرا کە بەهەموو شێوەیەک دووکەڵی ئوتومبیلەکان قەدەغە بکرێت. هەر لەم بارەیەوە بە گوێرەی ئەو توێژینەوانەی کە لە ڕێکخراوی تەندروستی بەریتانی ئەنجامدراوە دەرکەوتووە کە ڕێژەی ئەو ماددە ژەهراوییانەی لە ئوتومبیلەکانەوە دەردەچێت ٢٣ جار زیاترە لە دووکەڵی تری ئاسایی، کە ئەمەش دەبێتە هۆی دروستکردنی مەترسی تەندروستی و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە بۆ بەکارهێنەرانی شەقام و بەتایبەت بۆ ئەو شۆفێر و سەرنشینانەی کە لە ناو ئوتومبیلە دووکەڵدارەکەدان. 

هەرێمی کوردستان لەگەڵ بوونی ژمارەیەکی زۆری ئوتومبیل، ڕۆژانە لەسەر شەقامەکان دەبینین کە ژمارەیەک لە ئوتومبیلەکان بە هۆی کەمتەرخەمییەوە دووکەڵێکی زۆر تێکەڵ بە ژینگەی وولاتەکەمان دەکەن و دەبنە مەترسی بۆ سەر تەندروستی و ئەگەری تووشبوون بە نەخۆشی شێرپەنجە. 

دووکەڵی ئوتومبیل بەپێی یاسا قەدەغەکراوەو بڕی (٣٠.٠٠٠) سی هەزار دیناری بۆ دانراوە لەبەرامبەر ئەو سەرپێچییەدا. 
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft