ڕوونکردنەوەیەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە سەبارەت بە زیادبوونی ڕسووماتی تۆماری یەکەم جار

2019-03-07     6844

پاش ئەوەی دەنگۆیەک لەناو هاووڵاتییاندا بڵاوبوەوە کە رسوماتی تۆماری یەکەم جاری ئوتومبیل زیاد دەکات، بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بە پێویستی زانی روونکردنەوەیەک لەو بارەیەوە بڵاو بکاتەوە.

لە لێدوانێکدا بۆ ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕائیدی هاتووچۆ (کاروان محمد صدیق) ووتەبێژەی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی ڕایگەیاند: ئەو دەنگۆیانە دوورن لە راستیەوەو رسوماتی تۆمارکردنی یەکەم جاری ئوتومبیل هەر وەک پێشووەو هیچ زیای نەکردووە وە هاووڵاتییان دڵنیا دەکەینەوە کە هیچ بڕیارێکی لەو شێوەیە بوونی نییە.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft