شۆفێری به‌رێز له‌كاتی سه‌ردانكردنی سه‌یرانگاكاندا پێویستە ره‌چاوی ئه‌م خالانه‌ی لای خواره‌وه بكه‌یت بۆ ئه‌وه‌ی دوور بیت له هه‌موو زیانێكی مادی و گیانی: 
١ -  پەلە نەکردن: ھیچ کات ھەوڵ مەدە پەلە بکەیت بۆ ئەوەی زوور بگەیتە ئەو شوێنەی کە  مەبەستە یاخود زوو بگەرێیتەوە ماڵەوە  چونکە ماوەی نێوان پەلەکردن و پەلە نەکردنت تەنھا چەند خولەکێکی کەمە بۆ گەشتن. 
٢- بەھیچ شێوەیەک ئۆتۆمبیلی بارھەڵگری وەک لۆری و تەنکەر و ھاوشێوەکانیان بەکارمەھێنە بۆ گواستنەوەی سەرنشین بۆ نێو سەیرانگاکان .
٣- بەکارنەھێنانی ماتۆرسکیل بەمەبەستی  گەیاندنت بە سەیرانگاکان .
٤- له‌كاتی ده‌رچوونت له ماڵه‌وه به هیچ شێوه‌یه‌ك منداڵ له به‌شی دواوه‌ی (عه‌ره‌بانه‌ی)ئۆتۆمبیل دامه‌نێ به‌تایبه‌ت ئه‌گه‌ر هاتوو ئۆتۆمبیله‌كه‌ت ده‌بل قه‌مه‌ره بوو یاخود هاوشێوه‌ی بوو .
٥ - سه‌رجه‌م ئه‌و كه‌ل وپه‌ل و شت و مه‌كانه‌ی كه پێته له گه‌ل خۆتدا ده‌یبه‌یت بۆ سه‌یران به‌باشی جێگیریان بكه ئه‌گه‌ر هاتوو پێویستی به به‌ستنه‌وه ھەبوو بیبه‌سته‌ره‌وه .
٦- ئه‌و كه‌سه‌ی كه شۆفێری ده‌كات خۆی به دوور بگرێت له خواردنی ماده كحولییه‌كان 
٧-  به‌هیچ شێوه‌یه‌ك له سایدی خۆت لامەدە و مه‌چۆرە سایدی ئۆتۆمبیلی به‌رانبه‌ر یان (شانی ڕێگا) واتە جادەی خۆڵی تەنیشت شەقامەکە.
٨ -  له كاتی شۆفێری كردن دا هه‌میشه ئارام به و خۆت بە دوور بگره له تووره بوون و هه‌لچوون. 
٩ - هه‌وڵ بده سه‌رنشینه‌كانت مه‌شغولت نه‌كه‌ن به ئاگابه له ره‌وشی رێگا وبانه‌كان 
١٠- خۆت به‌دووربگره له ئه‌نجام دانی سه‌رپێچی چونكه ئه‌و سه‌رپێچیه كه ئه‌نجامی ده‌ده‌یت راسته‌وخۆ له‌لایه‌ن ئه‌فسه‌رانی هاتوچۆوه به 
ئامێری ( PDI ) تۆمار ده‌كرێت. 
١١- به پێی ئه‌و خێراییه شۆفێری بكه كه بۆت دیاری كراوه
١٢ - باوكان و دایكانی به‌رێز به‌هیچ شێوه‌یه‌ك ئۆتۆمبیل مه‌ده‌نه ده‌ست منداڵ یان هه‌ر كه‌سێكی تر كه هه‌ڵگری مۆڵە‌تی شۆفێری نییه بۆ ئه‌وه‌ی تووشی لێپێچینه‌وه‌ی یاسای نه بن.
١٣- لە نزیک جادەکاندا یاخود لەو شوێنانەدا کە نزم ترە لە ئاستی جادەکە دامەنیشن بۆ ئەوەی دووربن لە رووداوی دڵ تەزێن 
١٤- پابه‌ند بن به رێنماییەکانی ئه‌فسه‌رو كارمه‌ندانی هاتوچۆ چونكه ئامانجیان سه‌لامه‌تی ئیوه‌یه.
هیوامان سه‌لامه‌تییه بۆ هه‌موو لایه‌ك
نووسینی
رائدی هاتوچۆ: هه‌ڤاڵ محمد امین 
لێپرسراوی بنكه‌ی هاتوچۆی عه‌ربەت