سیمنارێكی تایبەت بەڕووداوەكانی هاتووچۆ‌و كاریگەریان لەسەر حكومەت بەڕێوەچوو

2019-04-04     1583

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: ڕەنج محەمەد

 سیمنارێكی تایبەت بەڕووداوەكانی هاتووچۆ‌و بەكارهێنانی ماددە كهولییەكان لەلایەن شۆفێران‌و كاریگەریان لەسەر داهاتی گشتی حكومەت لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بەڕێوەچوو.
لە چوارچێوەی كاروچالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (4/4/2019) لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌و بە ئامادەبوونی عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌و ژمارەیەك لەئەفسەرانی هاتووچۆ، سیمنارێكی تایبەت كە لە دوو تەوەر پێكهاتبوو تەوەری یەكەمیان تایبەت بوو بەڕووداوەكانی هاتووچۆ‌و كاریگەری ڕووداوەكان لەسەر داهات‌و خەرجییەكانی حكومەت‌و چۆنێتی پێگەیاندنی شۆفێری تەندروست‌و كەمكردنەوەی ڕووداوەكانی هاتووچۆ، كە ڕاستەوخۆ دەبێتە هۆی كەمكردنەوەی خەرجییەكانی حكومەت، تەوەری دووەمی سیمنارەكە تایبەت بوو بەو كەسانەی كە ئالوودەی ماددە كهولییەكانن‌و شۆفێری دەكەن‌و چۆنێتی جیاكردنەوەیان لەلایەن پزیشكانەوە لەو شۆفێرانەی كە بۆ یەكەمجار ئەو جۆرە ماددانە بەكاردەهێنن لەكاتی شۆفێریكردندا، سیمنارەكەش لەلایەن (دكتۆرە ڕێزان ئەحمەد هەردی) پزیشكی پسپۆڕی فریاكەوتن لە نەخۆشخانەی فریاكەوتنی سلێمانی بەڕێوەچوو.




















© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft