وەزارەتی ناوخۆ مەرجی بوونی ئێرباگ دەسەپێنێت بەسەر هاوردەكارانی ئوتومبیلدا
2019-07-04     3041
هاتووچۆ - مەریوان اسماعیل
وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێم مەرجی سیستمی ئێرباگ و پشتێنی سەلامەتی لە ئۆتۆمبێل دا بۆ كۆمپانیاكانی هاوردەكردنو فرۆشتنی ئۆتۆمبێل دادەنێت، هەر كۆمپانیایەكیش پابەندی ئەو مەرجانە نەبێت بە (15) ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
بەپێی بڕیارێكی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لەمەودوا بوونی سیستمی ئێرباگ و پشتێنی سەلامەتی دەكرێتە یەكێك لەمەرجەكانی توندوتۆڵی ئۆتۆمبێل، هەروەها لە بڕیارەكەدا هاتووە، كە پێویستە لەسەر كۆمپانیاكان لە ماوەی شەش مانگدا واتە تا سەرەتای ساڵی داهاتوو سیستمی پشكنینی ئێرباگ ئامادە بكەنو كار بەو سیستەمە بكەن لە پشكنینی ئۆتۆمبێلەكانیاندا، ئەگەر نا كۆمپانیاكە بەبڕی (15) ملیۆن دینار سزا دەدرێت.
بڕیارەكەی وازارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان لە ڕۆژی (1/1/2020) دەچێتە بواری جێ بەجێكردنەوەو هەر كۆمپانیایەكیش پابەندی ئەو بڕیارە نەبوبێت سزای (15) ملیۆن دینار دەدرێتو لەكاتی دووبارە بوونەوەی ئەم سەرپێچییەدا مۆڵەتی كاركردنی كۆمپانیاكە هەڵدەوەشێتەوە.