ئاگادارییەك لە هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ چێشتخانەو ماركێت‌و پێشانگاكان

2019-07-11     5563


وەك تێبینی دەكرێت كە ژمارەیەك لە چێشتخانە‌و میوانخانە‌و ماركێت‌و پێشانگاكانی شاری سلێمانی بەشێكی سەر شەقامەكانی بەردەم خۆیان قۆرخ كردووە بۆ خۆیان‌و ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە سەردانی ئەو شوێنانە دەكەن، بۆیە هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری گشت لایەك دەكاتەوە كە شەقامەكان موڵكی گشتین‌و تایبەت نین بە هیچ كەس‌و  شوێنێكەوە، هەر شەقامێك ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل تێیدا قەدەغەبێت ئەوا بۆ ئۆتۆمبێلی ئەو شوێنانەش قەدەغەیە‌و هەر شەقامێكیش ڕاگرتنی ئۆتۆمبێل تیایدا ئازادبێت ئەوا بۆ هەمووان ئازادە، بۆیە داوا لە خاوەنی سەرجەم ئەو شوێنانەی تابلۆ‌و ستونی تایبەت بە خۆیان داناوە بەمەبەستی قۆرخ كردنی ئەو شەقامە بۆ ڕاكرتنی ئۆتۆمبێلی تایبەت بە خۆیان كە لە ماوەی یەك هەفتەدا سەرجەم ئەو تابلۆ‌و ستونانە لابەرن، بەپێچەوانەوە بەڕێوەبەرایەتیمان هەموو ئەوانە لادەبات لەسەر شەقامەكان دانراون ئەویش لەبەر بەرژەوەندی گشتی‌و نەهێشتنی لۆ‌دو قەرەباڵغی لەو شوێنانەدا.

© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft