دەستکاریکردنی ئەگزۆزی ئوتومبیل قەدەغەیە

2019-07-11     3293

هاتووچۆ - هێمن سالار

وەک تێبینی دەکرێت ڕێژەی ئەو ئوتومبیلانەی کێشەی دەنگی ئەگزۆزیان هەیە ڕوو لە زیاد بوونە، کەسانێک ئارەزوومەندانە دەستکاری ئەگزۆزی ئوتومبیلەکانیان دەکەن بۆ ئەوەی دەنگ دەربکات، کەئەمەش دەبێتە هۆی بێزارکردنی هاوڵاتییان.
بۆیە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بڕیاری ئەوە دەدات کە ئەو جۆرە ئوتومبیلانەی کێشەی دەنگی ئەگزۆزیان تێدا دەبیسترێت ڕەوانەی یەکێک لەم دوو تاقیگەیە (کاروان و مۆدێرن) بکرێت بەمەبەستی دڵنیابوون لە ئەگزۆزەکەی کە دەستکاری کراوە یاخود ئەصلی کۆمپانیایە، هەروەها پێویستە پشتگیری یەکێک لەو دوو تاقیگەیەی پێ بدرێت لە ڕێگەی نووسراوێکەوە بۆ ئەوەی لە مەفرەزەکاندا دووچاری لێپرسینەوەی یاسایی نەبنەوە.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft