بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لەگەڵ خاوەن تاقیگەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێلدا كۆبووەوە

2019-07-22     3411

هاتوچۆ |مەریوان ئیسماعیل 
فۆتۆ|کاروان بەشان

ڕۆژی دووشەممە ڕێكەوتی (22/7/2019) عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەگەڵ سەرجەم خاوەن تاقیگەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێلدا كۆبووەوە.
ئامانج لە كۆبوونەوەكە تیشك خستە سەر گرنگی كاری تاقیگەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل بۆ پاراستنی مەرجی توندو تۆڵی لە ئۆتۆمبێلدا ئەویش بەمەبەستی پاراستنی گیانی هاوڵاتیان، هەروەها بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاماژەی بەوەكرد، لەوەزارەتی ناوخۆوە بڕیار دەرچووە كە پێویستە لەمەودوا سەرجەم تاقیگەكانی پشكنینی ئۆتۆمبێل ئامێر‌و كەرەستەی پێویستیان بۆ پشكنینی ئێرباك‌و پشكنینی پشتێنی سەلامەتیی هەبێت.
 ئەو بڕیارەش لە سەرەتای ساڵی داهاتووەوە دەچێتە بواری جێبەجێكردنەوە، هەر تاقیگەیەكیش سەرپێچی ئەو بڕیارە بكات سزای دارایی دەدرێت، وە هەر تاقیگەیەك كارئاسانی بۆ ئۆتۆمبێل بكات لەكاتی پشكنیندا ڕووبەڕوی سزای دارایی دەبێتەوە‌و لەكاتی دووبارە بوونەوەدا مۆڵەت لەتاقیگەكە وەردەگیرێتەوە.
 بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی لە كۆبوونەوەكەدا جەختی لە بوونی هەماهەنگی نێوان هاتووچۆ‌و تاقیگەكان كردەوە.











© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft