خولێكی هۆشیاری تایبەت بە زیانەكانی گەرما بۆ كارمەندانی هاتووچۆی ناو شار كرایەوە

2019-07-31     2199

هاتووچۆ - مەریوان اسماعیل
فۆتۆ: هەرێم عبدالرحمن
كۆمەڵانی پزیشكانی پێست بە هاوكاری كۆمپانیای (بابێ‌) خولێكی هۆشیاری تایبەت بە زانیاری تەندروستی بۆ كارمەندانی هاتووچۆی سەر شەقام‌و گۆڕەپانەكان كردەوە.
ڕۆژی چوار شەممە ڕێكەوتی (31/7/2019) لە هۆڵی ساداتی پیر خدری لە گەڕەكی كوردسات، كۆمەڵانی پزیشكانی پێست بە هاوكاری كۆمپانیای (بابێ‌) خولێكی هۆشیاری یەك كاتژمێری بۆ كارمەندانی هاتووچۆی سەر شەقام‌و گۆڕەپانەكانی ناو شاری سلێمانی كردەوە، ئامانج لە خولەكە پێدانی زانیاری تەندروستی پێویست بوو بۆ ئەو كارمەندانی هاتووچۆ كە لەسەر شەقام‌و گۆڕەپانەكان لە ئەركدان لەم وەرزی هاوینەدا، هەروەها لە خولەكەدا سود‌و زیانەكانی تیشكی خۆر‌و چۆنێتی خۆپاراستن لە گەرما‌و تیشكی خۆر بۆ كارمەندانی بەشدار بووی خولەكە خرایە ڕوو لە ڕێی بەکارهێنانی کرێمی دژە خۆرەوە.













© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft