لە هاتووچۆی سلێمانی سیمینارێك بۆ خوێندكارانی كۆلیژی یاسا ئەنجامدرا

2019-08-08     2704

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: كاروان عوسمان

ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (8/8/2019) لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لە تاسڵوجە، سیمینارێكی تایبەت بە هۆشیاری یاسایی بۆ خوێندكارانی كۆلیژی یاسا ئەنجامدرا.
لە چوارچێوەی كارو چالاكییەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌ و لەسەر داوای ڕێكخراوی قوتابیانی كوردستان – ناوەندی زانكۆ‌و پەیمانگاكانی سلێمانی پشتگیری (گرووپی سەدا – تایبەت بە هۆشیاری یاسایی) كە گرووپێكە خۆبەخشانە هەوڵدەدات لە پێناو ئاستی زیرەكی خوێندكارانی كۆلیژی یاسا، ڕۆژی پێنج شەممە لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌ و بە بەشداری هەریەكە لە مقدمی هاتووچۆ (بەختیار محمد عبداللە) بەڕێوەبەری بەشی ڕاگەیاندن‌و پەیوەندییەكان‌ و
ڕائیدی هاتووچۆ (عبداللە عمر قاسم) بەڕێوەبەری بەشی یاسا لە هاتووچۆی سلێمانی سیمینارێكیان بۆ ژمارەیەك لە خوێندكارانی كۆلیژەكانی یاسا لە هەرێمی كوردستان‌ و كەركوك ئەنجامدا، سیمینارەكە تایبەت بوو بەشیكردنەوەی بابەتە یاساییەكانی هاتووچۆ بە تایبەتی مادەكانی (21 تا 26) لە یاسای ژمارە (86) ساڵی (2004) هەمواركراو بەیاسای ژمارە (2)ی ساڵی (2018).
هاوكات (باوان یاسین) سەرپەرشتیاری گرووپەكە بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند: ئامانج لەو سیمینارە بڵاوكردنەوەی هۆشیاری یاساییە بۆ كۆمەڵگا بەگشتی‌ و بۆ خوێندكارانی یاسا بەتایبەتی، هەروەها ئامانجێكی دیكەی ئەم سیمینارە گەیاندنی یاساكانی هاتووچۆیە بۆ ناو زانكۆكان بۆ ئەوەی یاساكانی هاتووچۆ بكرێنە بەشێك لە مەنهەجی خوێندن.






© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft