ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانییەوە بۆ شۆفێرانی بارهەڵگر

2019-09-19     3649

بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی ئاگاداری شۆفێری ئەو ئوتومبیلانە دەکات کە ئوتومبیلی بارهەڵگری قەبارەی چوار تەن بەرەو سەرەوەیان پێیە لە ڕۆژی شەممەوە واتە بەرواری 21/9/2019 لە کاتژمێر ٧:٣٠ بۆ ٨:٣٠ ی بەیانی هاتنە ناوەوە بۆ شەقامی بازنەیی مەلیک محمود و سەنتەری شار قەدەغەیە، جگە لە ڕۆژانی هەینی و پشووە فەرمییەکان.
دەرکردنی ئەم بڕیارە لە لایەن هاتووچۆی سلێمانییەوە لە پێناو بەرژەوەندی گشتیدایە بە هۆی دەستپێکردنی وەرزی خوێندن و سەلامەتی گیانی هاوڵاتییان و نەهێشتنی دروست بوونی لۆدی زۆر لەو کاتەی کە دیاریکراوە.
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft