سیمینارێكی تایبەت بە ڕەوشی هاتووچۆ لە وڵاتانی ئەوروپا لە هاتووچۆی سلێمانی بەڕێوەچوو

2019-09-19     2344

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: كاروان بەشان
كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی سیمینارێكی لەسەر ڕەوشی گواستنەوە لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا‌و  بەراورد كردنی بە هەرێمی كوردستان، لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سازكرد.
 ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (19/9/2019) بە ئامادەبوونی  عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌و ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هاتووچۆی سلێمانی،
 (بورهان محەمەد شەریف) مامۆستا لە كۆلێژی ئەندازیاری زانكۆی  سلێمانی سیمینارێكی لە ژێر ناوی ( كاریگەری‌و ڕەنگدانەوەی سیستمی گواستنەوە لە وڵاتانی یەكێتی ئەوروپا)‌و چۆنێتی گواستنەوەی ئەو سیستمە بۆ هەرێمی كوردستان لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی سازكرد، هاوكات لە سیمینارەكەدا باس لە پەرەپێدانی هاوكاری‌و هەماهەنگی زیاتری زانستی‌و ڕۆشنبیری كۆلیژی ئەندازیاری زانكۆی سلێمانی‌و بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كرا. 















© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft