هاتووچۆی سلێمانی خەڵاتی ڕێزلێنانی بەخشیە بریكاری وەزیری ناوخۆ‌و بەرێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێم

2019-10-10     3642



هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل

فۆتۆ|هەرێم عبدالرحمن - کاروان بەشان




ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (10/10/2019) بەئامادەبونی عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی‌و بەڕێوەبەری بەش‌و هۆبە‌و ئەفسەران‌و كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی، لە مەراسیمێكدا خەڵاتی ڕێزلێنان‌و چەپكە گوڵ بەخشرایە هەریەكە لە (جەلال كەریم عیسا) بریكاری پێشووی وەزیری ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستان‌و (لیوا ڕزگار عەلی) بەڕێوەبەری گشتی هاتووچۆی هەرێمی كوردستان بەبۆنەی خانەنشین بونیان لە پۆستەكانیان، لە ووتەیەكدا عەمید (فەرەیدون عومەر) بەناوی خۆیی‌و سەرجەم ئەفسەران‌و كارمەندانی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانیەوە سوپاس‌و پێزانینی ئاڕاستەی هەریەكە لە (مامۆستا جەلال)‌و (لیوا ڕزگار) كرد كە لەماوەی دەستبەكاربوونیان لە پۆستەكانیاندا هاوكاری تەواوی خۆیان پێشكەش بەهاتووچۆ‌و هاوڵاتیان كردوە‌و بەدڵسۆزانەوە ئەركەكانی خۆیان ڕاپەڕاندووە. 



ژیاننامە

لیوا ڕزگار عه‌لی عه‌زیز

له‌دایكبووی 1953/9/1  له‌گه‌ڕه‌كی چوارباخی شاری سلێمانیه‌، له‌ساڵی 1970-1971 ئاماده‌یی به‌شی وێژه‌یی ته‌واوكردووه‌ له‌ئاماده‌یی سلێمانی كوڕان له‌ 27/2/1972 چووه‌ته‌ كۆلێژی پۆلیس له‌خولی 28 و له‌بەرواری 7/4/1974 به‌سه‌ركه‌وتوویی كۆلیژیی پۆلیسی به‌پله‌ی ملازم ته‌واوكردووه‌، له‌هه‌مان ساڵدا په‌یوه‌ندیی به‌ڕیزه‌كانی پێشمه‌رگه‌وه‌ له‌ ناوچه‌ی باڵه‌كایه‌تی كردووه‌، به‌پله‌ی سه‌رلق له‌ڕیزی هێزه‌كانی پێشمه‌رگه‌دا ده‌ستی به‌خه‌باتی ڕزگاریخوازی گه‌لی كورد كردووه‌.





جەلال كەریم عیسا

ساڵی ١٩٥٣ لە قەرەداغ لەدایک بووە ساڵی ١٩٧٦ پەیمانگای مامۆستایانی تەواوکردووە لەشاری هەولێر و هەروەها لە ساڵی ٢٠٠٠ توانیویەتی بڕوانامەی بەکالۆریۆس لەبەشی یاسادا بەدەست بهێنێت  ساڵی ١٩٧٦ وەک مامۆستا خزمەتی کردووە تا ساڵی ١٩٨٥ لە ساڵی ١٩٨٦ دژی زوڵم و زۆری بەعس ڕووی کردۆتە شاخ و تا مانگی ١٠ی ساڵی ١٩٩٠ شان بەشانی هاوڕێکانی خەباتیان کردووە. 

چەندین پلەی پێ سپێردراوە وەکو

رابەری سیاسی و مەسئولی بارەگای بەتالیۆن و فەرماندەی تیپ 

مانگی (١٠) ساڵی ١٩٩٠ پارتیزان بووە تا راپەڕینی ساڵی ١٩٩١

دوای ڕاپەڕین بەردەوام بووە لە خزمەت و بووەتە ئەندامی مەڵبەند وە نوێنەری یەکێتی نیشتیمانی کوردستان لە بەرەی کوردستانی

1992 بووەتە جێگری بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکوک 

1994 بەڕێوەبەری ئاسایشی کەرکوک 

1998 جێگری ئاسایشی گشتی 

1999 بووەتە بەڕێوەبەری گشتی دیوانی وەزارەت 

2005 بووەتە بریکاری وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی سلێمانی 

2009 بووەتە بریکاری وەزیری ناوخۆی حکومەتی یەکگرتووی هەرێمی کوردستان 

تا ٣٠/٩/٢٠١٩ بە فەرمانی سەرۆکایەتی هەرێم خانەنشین بووە.



























































































© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft