لە خشتەی پلە بەرزكردنەوەی وەزارەتی ناوخۆدا ژمارەیەك لە ئەفسەرانی هاتووچۆ پلەیان بەرزكرایەوە

2019-10-27     4826


هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
فۆتۆ: بەرهەم ئەحمەد

لەخشتەی پلە بەرزكردنەوەی مانگی تەموزی ساڵی (2019)ی وەزارەتی ناوخۆی حكومەتی هەرێمی كوردستاندا، پلە بەرزكردنەوە بۆ ژمارەیەك لە ئەفسەرانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی كراوە، ئەمڕۆش لە مەراسیمێكدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی خەڵاتی پیرۆزبایی بەخشیە ئەو ئەفسەرانە.
ڕۆژی یەكشەممە ڕێكەوتی (27/10/2019) عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی، پێشوازی لە ژمارەیەك ئەفسەرانی هاتووچۆی سلێمانی كرد كە لە خشتەی مانگی تەموزی ساڵی (2019)دا پلە بەرزكردنەوەیان بۆ كراوە، لە وتەیەكدا بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی پیرۆزبایی خۆیی‌ و سەرجەم ئەفسەران‌ و كارمەندانی هاتووچۆی ئاڕاستە كردن‌ و داوای لێكردن كە پلە بەرزكردنەوەیان ببێتە هاندەرێك بۆ خزمەتكردنی زیاتری هاوڵاتیان. 































© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft