بۆ تازەكردنەوە‌و بەناوكردنی ساڵانە هاوڵاتیانی كەلار سەردانیكردنی سلێمانیان ناوێت

2019-10-30     4543

هاتوچۆ| کاروان بەشان 
فۆتۆ | بەرهەم مەحمود 

ڕۆژی چوارشەممە ڕێکەوتی (٣٠-١٠-٢٠١٩) عەمیدی مافناس (فەرەیدون عومەر ئەحمەد) بەڕێوەبەری هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بە یاوەری بەڕێوەبەری بەشەكانی هونەری‌و ژمێریاری‌و ئەندازەی هاتووچۆی سلێمانی‌و ژمارەیەگ لە ئەفسەرانی هاتووچۆ سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كرد.
بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی‌و شاندی یاوەری بەمەبەستی كردنەوەی بەشی هونەری لە بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی كەلار سەردانی ئیدارەی گەرمیانیان كرد، لەسەرەتادا سەردانی قائیمقامیەتی قەزای دەربەندیخان‌و بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی قەزاكەیان كرد، پاشان بەمەبەستی كردنەوەی بەشی هونەری لە بەڕێوەبەرێتی هاتووچۆی كەلار قەزای كەلاریان كرد، بەڕێوەبەری هاتووچۆی سلێمانی بەئامادەبوونی سەرپەرشتیاری یەكەی ئیدارەی گەرمیان‌و قائیمقامی كەلار‌و بەڕێوەبەری هاتووچۆی كەلار بەشی هونەری لە هاتووچۆی كەلار كردەوە.
بەكردنەوەی ئەو بەشە لە هاتووچۆی كەلار هاوڵاتیانی ئەو ناوچەیە دەتوانن نوێكردنەوە‌و بەناوكردنی ساڵانە لە هاتووچۆی كەلار ئەنجامبدەن، بەبی ئەوەی سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی بكەن.






































© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft