بەڕێوبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی
زمان
کوردی
عربي
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
منداڵان
بیروڕا
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
هەواڵ
ماستەر پلانی هاتووچۆی سلێمانی خرایە ڕوو
2019-11-12    
4056
ئا: هەرێم عبدالرحمن
ئەمڕۆ بەرواری ۱۲- ۱۱-٢٠١٩ بەئامادەبوونی هەریەک لە پارێزگاری سلێمانی و بەڕێوبەری هاتووچۆی سلێمانی و بەڕێوبەری سەندیکای گواستنەوەی سلێمانی و ژمارەیەک لەئەندازیارانی نێو شارەوانی و پارێزگای سلێمانی هەروەها ژمارەیەک لەڕێکخراو شارەزایانی بواری هاتووچۆ بۆ ماوەی شەش کاتژێر کۆنفراسی ماستەر پلانی هاتووچۆی سلێمانی خرایە ڕوو لەهۆتێل تایتانیک،
کۆمپانیای بێرنەر براندی" ئەڵمانی + نەمسای"کە کۆمپانیایەکی بواری ماستەر پلانی جیهانیە. ئەمڕۆ ماستەر پلانی هاتووچۆی سلێمانی خرایە ڕوو ، ئامانج لەم کۆنفرانسە بریتییە لە ڕزگاربونی ئاریشە هاتووچۆییەکانی شاری سلێمانی . ئەویش بە چەند سیناریۆیەک بەمەبەستی چارەسەرکردنی لۆد و قەرەباڵغییەکانی ناوشاری سلێمانی .ئەندامانی بوردی بێرنەر براند سیناریۆی ماستەر پلانەکەیان بەشێوەیەکی ورد و ئەندازەی شاری سلێمانی یان خستە ڕوو بۆ ئامادەبوانی کۆنفراسەکە . بەپێی ئەم پلانە کۆمپانیای ناوبراو دەیەوێ لەساڵی ۲۰۲۰ وە تاوەکو تا ساڵی ۲۰٤۲ماستەر پلان بۆ شەقامەکانی ناو شاری سلێمانی دروست بکەن و بۆ ڕزگاربون لەو خنکانە هاتوچۆییانەی شەقامەکان لەناو سەنتەری شار لەڕێگەی دروستکردنی شەقامەکانی شاری سلێمانی بە چەند زۆنێکەوە هەروەها دروستکردنی چەندین ئۆڤەر و ئەندەر دروستکردن لەسەر شەقامەکان یان کورتکردنەوە و زیادکردنی شەقامەکانی ناوشار و بەستەوەیان بە شەقامی سەد مەتری ییەوە کە بڕیارە بەم زوانە دەستپێبکرێت، هەروەها دروستکردنی هێڵی تەلەفریکی هاتووچۆی لەناو سەنتەری شار یان جێگرەوەی ئوتومبێل بۆ هاوڵاتیان بدۆزرێتەوە ئەویش لەڕێگەی بەکار هێنانی باسکیل لەلایەن هاوڵاتیانەوە بە دروستکردنی لاینی تایبەت بە باسکیل . هەروەها ئەندامانی بۆردی ناوبراو وتیان جوزئێکی تری ئەم پلانە بریتی دەبێت لە کاراکردنەوەی سێکتەرەکانی تری وەک هێڵی پاص و کەرتە گشتییەکانی تری گواستنەوە بەشێوەیەکی باش کە ئەمەش دەبێتە هۆی ئەوەی هاوڵاتیان کەمتر ئوتومبێلی تایبەتی خۆیان بەکاربهێنن و دواجار لۆد و قەرەباڵغییەکان کەمتر دەبێتەوە و ئاستەنگییەکان کەم دەبێتەوە ، لەکۆتایدا بەشداربوانی نێو کۆنفرانسەکە ڕاسپاردەو کۆمێنتی خۆیاندا بە ئەندامانی کۆمپانیای ماستەر پلانەکە بەمەبەستی زیاتر دەوڵەمەندکردنی ئەم ماستەر پلانە بۆ هاتووچۆی شاری سلێمانی.
زیاتر بخوێنەرەوە
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە فرۆشتنی تایەی کۆن بە زیادکردنی ئاشکرا
رونکردنەوەیەک لە بەشی تۆماری بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی
ئاگادارییەک لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سەبارەت بە داشکاندنی ٢٠٪ ی سزاکان
×
گۆڕینی زمان
کوردی
العربیة
سەرەکی
هەواڵ
ڕێنمایی
مۆڵەت
هونەری
بیروڕا
منداڵان
ڤیدیۆ
دەربارە
پەیوەندی
ئەرشیف
© 2024 Sulaymaniyah Traffic, Developed By
Kurdsoft