سیمیناری كاریگەری گازە زیان بەخشەكان لەسەر كارمەندانی هاتووچۆ

2019-12-05     3003

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
سیمینارێكی تایبەت بەكاریگەری ئەو گازە زیان بەخشانەی لە ئۆتۆمبێلەكانەوە دەردەچێت لەسەر كارمەندانی هاتووچۆ لە بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی سازكرا.
ڕۆژی پێنج شەممە ڕێكەوتی (5/12/2019) خوێنكارانی قۆناغی چوار لە بەشی تەندروستی‌و كۆمەڵ لە زانكۆی پۆلە تەكنیكی سلێمانی سیمینارێكیان لە ژێر ناوی (كاریگەری ئەو گازە زیان بەخشانەی لە ئۆتۆمبێلەكانەوە دروست دەبێت لەسەر تەندروستی كارمەندانی هاتووچۆ) لە هۆڵی كۆبوونەوەكانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی بۆ ئەفسەران‌و كارمەندانی هاتووچۆی سلێمانی سازكرد، لە سیمینارەكەدا هەوڵ درا تیشك بخرێتە سەر هەموو ئەو مادە زیان بەخشانەی كە بەهۆی سوتانی سوتەمەنی ئۆتۆمبێلەكانەوە دروست دەبێت‌و دەبێتە دووكەڵ و پاشان هەڵم كە زیانی تەندروستی ڕاستەوخۆی لەسەر هاوڵاتیان بەگشتی‌و كارمەندانی هاتووچۆ بەتایبەتی هەیە، چونكە كارمەندانی هاتووچۆ زۆرترین بەركەوتەیان هەیە لە ناوشاردا لەگەڵ ئۆتۆمبێلەكاندا، لە سیمینارەكەدا جەخت لەوەكرایەوە كە ئەوان وەك خوێنكارانی قۆناغی چوار لەبەشی تەندروستی‌و كۆمەڵ هەڵدەستن بە ئەنجامدانی توێژینەوەیەك لەسەر كاریگەری ئەو گازە زیان بەخشانە لەسەر تەندروستی كارمەندانی هاتووچۆ، بۆ ئەو مەبەستەش پشكنینی خوێن بۆ (100 تا 150) كارمەندی هاتووچۆ دەكەن بۆ ئەوەی بزانرێت تاچەند كاریگەری ئەو مادانە لەسەریان هەیە.
سیمینارەكە لەلایەن هەریەكە لە (هاوكار فارس، خێڵان سابیر، هەرێم عەلی‌و هێمن كەریم) خوێندكارانی قۆناغی چوار لە بەشی تەندروستی ‌و كۆمەڵ لە زانكۆی پۆلە تەكنیكی سلێمانیەوە ئەنجامدرا.  









 



© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft