وەزارەتی ناوخۆ بڕیاری قەدەغەکردنی هاتووچۆی 72 کاژێری دیکە درێژکردەوە

2020-03-15     2784


هاتوچۆ|کاروان بەشان
 
بڕیارەکە هەردوو شاری هەولێر و، سلێمانی دەگرێتەوە

لە نوسراوێکدا کە وەزارەتی ناوخۆی حکومەتی هەرێمی کوردستان ئاراستەی بەرێوەبەرایەتییەکانی سەر بە وەزارەتی کردوە بە
بەیانی ژمارە (١٨)  ٢٠٢٠  نوسراوی  ژمارە ٥٨١٦ لە ١٥-٣-٢٠٢٠ دەریکردوە تیایدا هاتووە 

1- بەپێی بڕیارەکە درێژکردنەوەی ماوەی راگرتنی هاتووچۆ لەناو هەردووشاری هەولێر و سلێمانی بۆ ماوەی 72 کاژێر و لەکاژێر 12:00ـی شەوی 15-16-3-2020 دەستپێدەکات.

2- راگرتنی هاتووچۆ لەنێوان قەزاکانی هەردوو پارێزگای هەولێر و سلێمان بۆ ماوی 72 کاژێر و لەکاژێر 12:00ـی شەو 16/17-3-2020 دەستپێدەکات.

3- پێدانی دەسەڵات بە پارێزگارەکانی هەولێر و سلێمانی بەمەبەستی رێکخستنەوەی چۆنییەتی دابینکردنی پێداویستییەکانی هاووڵاتیان لەو ماوەیەدا بەشێوەیەک کارتێکردن نەکات لەسەر جێبەجێکردنی بڕگەی یەکەمی سەرەوە.


© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft