لەم هەفتەیەدا سزای دواكەوتن هیچ ئۆتۆمبێلێك ناگرێتەوە

2020-05-11     6350

هاتووچۆ: مەریوان ئیسماعیل
سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێلانەی كە تۆماری یەكەمجارن یان ئەو كەسانەی ساڵانە یان مۆڵەتیەكانیان لەماوەی كەرەنتینەدا بەسەرچووە، لەسەر بڕیاری وەزارەتی ناوخۆ سزای دواكەوتن نایانگرێتەوە، بڕیاریشە لەهەفتەی داهاتوودا وەزارەتی ناوخۆ ڕێنمایی نوێ‌ لەو بارەیەوە دەربكات.
ڕائیدی هاتووچۆ (باقی صابر) لێپرسراوی هۆبەی ووردبینی لەتۆماری یەكەمجار لەو بارەیەوە بە ماڵپەڕی هاتووچۆی سلێمانی ڕاگەیاند، هەموو ئەو ئۆتۆمبێلانەی تۆماری یەكەمجارن ‌و كەوتوونەتە سزای دواكەوتن یاخود ئەو كەسانەی ساڵانە یان مۆڵەتەكانیان لە ماوەی كەرەنتینەدا بەسەرچووە، لەماوەی یەكەم هەفتەی دەستپێكردنەوەی دەوامی فەرمی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی، بەپێی بەیانی ژمارە (13)ی وەزارەتی ناوخۆ سزای دواكەوتن نایانگرێتەوە، جەختی لەوەشكردەوە، كە لەئێستادا چاوەڕوانی ڕێنمایی نوێی وەزارەتی ناوخۆن بەمەبەستی دیاریكردنی وادەیەك بۆ سەرجەم ئەو ئۆتۆمبێل‌و كەسانەی كە سزای دواكەوتنی تۆماری یەكەمجار یان بەسەرچوونی ساڵانە‌و مۆڵەتی شۆفێریان لەسەرە. 
© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft