بریکاری وەزیری ناوخۆ سەردانی بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی سلێمانی کرد

2020-07-12     3855

هاتووچۆ - هێمن سالار
فۆتۆ - بەرهەم محمود
ئەمڕۆ 12.7.2020 سەردانی بەڕێز لیوا چەتۆ سالح بریکاری وەزیری ناوخۆ و شاندی یاوەری بۆ بەڕێوەبەرایەتی هاتووچۆی پارێزگای سلێمانی لەلایەن عەمیدی مافناس (فەرەیدوون عومەر ئەحمەد) و ئەفسەرانی بەرپرسی بەشەکانی بەڕێوبەرایەتی هاتووچؤی سلێمانی پێشوازیان لێکرا. 
بەڕێزیان بەبۆنەی دەست بەکاربوونی وەک بریکاری ناوخۆ و جەختکردنی لەسەر گرنگی و بایەخی کاری هاتووچۆ لە ڕێکخستنی رەوشی هاتووچۆ و پاراستنی سەروماڵی هاوڵاتییان لە ڕووداوەکانی هاتووچۆ. وە گرنگی فەراهەم کردنی مافەڕەواکانی سەرجەم ئەفسەرو کارمەندی سەربازی و شارستانی هاتووچۆ و پێویستی پاراستنی دیسپلینی سەربازی و وەزیفی لەناو کایەکانی سێکتەری هاتووچۆ. 
لەلایەن خۆشیەوە عمید فەرەیدوون عومەر بەڕێوبەری هاتووچؤی پارێزگای سلێمانی ڕۆشنایی خستە سەر میکانیزمەکانی پیشخستنی ئاستی ئەدائی هاتووچۆ لە دوو ساڵی رابردوودا و کاریگەرییە نێگەتیڤەکانی قەیرانی هاتووچۆ و هاتنی نەخۆشی کۆرۆنا و پێویستی ئەنجامدانی گۆڕانکاری لە پۆستەکان و دەستنیشانکردنی کێشەوگرفتەکان بەشێوەیەکی گشتی. 






















© 2024 Sultraffic.com, All right reserved    -     Developed By Kurdsoft